
هەڵمەتی ڕشاندنی ئاژەڵ و کوشتارگەکان و وەرگرتنی سامپڵی ڤایرۆس
ئاڤا نیوز
هەڵمەتی ڕشاندنی ئاژەڵ و کوشتارگەکان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و لە هەر ناوچەیەک چەند تیمێک دابینکراون بۆ ئەوەی ئەو ئاژەڵانەی گەنەیان هەیە جیان بکەنەوە.
وێنە گەورەکە: بەمەبەستی كۆنترۆڵكردنی نەخۆشی تای خوێن بەربوون كە نەخۆشیەكی ڤایرۆسی زۆر مەترسیدارە و بۆ مرۆڤ دەگوازێتەوە، لەبەر تۆماركردنی چەند حاڵەتێكی پشت ڕاستكراو لە هەندێك پارێزگاكانی عێراق، وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە چڕی هاتوونەتە سەرهێڵ بۆ ئەوەی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی بکەن.
لێدوانی فەرمی: د. فەرەیدون حەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە ئاڤای گوت، "تیمەکانمان لەسەرجەم ناوچەکانی کوردستان بڵاوبوونەتەوە کردەی شوشتنی ئاژەڵەکان و ڕشاندنی شوێنی مانەوەیان دەکەن، تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی گەنەی ئاژەڵان تۆمارنەکراوە، بەهۆی زۆری شوێنەکان پرۆسەکە ماوەی دوومانگ دەخایەنێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵی 2023، بڕی دوو ملیار و 700 ملیۆن دیناری بەمەبەستی کڕینی دەرمانی پێویست تەرخانکراوە بۆ ڤێرتێنەری، هاوکات بۆ ڕێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی گەنەی ئاژەڵ کە دەبێتەهۆی تای خوێنبەربوون، دەرمانی دێلتامەسین و ئایڤێرت مەکتین بۆ تیمەکان ئامادەکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 49 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






