
گرافیک؛ بڕوا ئیبراهیم - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایدەگەیێنێ، مووچەی مانگی چوار تەنیا واژۆی تەیف سامی، وەزیری دارایی فیدراڵی ماوە.
وێنە گەورەکە: هەفتەی ڕابردوو، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە و بەشێک لە داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا کرد، ئەمەش وەک پابەندییەک بەرامبەر ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ بەغدا کردوویەتی، بۆ ئەوەی لە کاتی خۆیدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.
لێدوانی فەرمی: فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایگەیاند، ناردنى مووچەى مانگى 4 تەنیا واژۆى تەیف سامى ماوە، ئەگەر ئەمڕۆ یان سبەی خەرج نەکرێت ئەوا بەدڵنیاییەوە سەرەتای هەفتەی داهاتوو خەرج دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: فارس عیسا وتیشی: تا ئێستا لیستی مووچە هیچ کێشەیەکی نییە، دەبوو لەم دوو ڕۆژەدا بودجەکە بنێرن، بەڵام ناگاتە هەفتەی داهاتوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکو ئێستا بەغدا هیچ تێبینییەکی لەسەر لیستەکە نەبووە و وردبینی تەواو بوو، ئەگەری زۆرە لە چەند ڕۆژی داهاتوو بەغدا تەمویلی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆران بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 29 خولەک لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە