
دیمەنی گۆشتی ئاژەڵ. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری لە وەزارەتی كشتوكاڵ، بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون، بە پێویستی دەزانێت سەرجەم ئاژەڵە سەربڕاوەكان بە بێ مۆری فەرمیی ڤێتێرنەری، ڕێگە نەدرێت ببرێنە بازاڕەكان.
وێنە گەورەكە: پەیوەست بە كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون بەتایبەت دوای تۆماركردنی یەكەم حاڵەتی تووشبوون لە هەرێمی كوردستان، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان ژمارەیەك ڕێككاری خۆپارێزی ڕاگەیاند و داوای لە هاووڵاتیان و لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد پابەندبن پێی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری، لە ڕاگەیێنراوێكدا جەخت لە قەدەغەكردنی سەربڕینی ئاژەڵ لە ڕێگە و كۆڵان و مەیدانی ئاژەڵان دەكاتەوە، بەپێویستی دەزانێت ئاژەڵە سەربڕاوەكان، بە مۆری فەرمی ڤێتێرنەرییەوە ببردرێتە بازاڕ.
ڕێككارەكان چین:
٠ جه‌ختكردنه‌وه لە قه‌ده‌غه‌كردنی دیارده‌ی سه‌ربرینی ئاژه‌ڵ له ده‌ره‌وه‌ی سەربڕخانە فه‌رمییه‌كان ، بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندارەكان ، له‌به‌رئه‌وه سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له رێگاكان و كۆلانه‌كان و مه‌یدانی ئاژه‌ڵان قه‌ده‌غه‌یه.
٠ داخستنی ئه‌و شوێنانه‌ی كه ئاژه‌ڵیان لێ سهردهدبڕێت بەتایبەتی له مه‌یدانی ئاژه‌ڵان و رێگا سه‌ره‌كیه‌كان وه سزادانی یاسایی سه‌رپێچیكاران بەهەماهەنگی لایەنە پەیوەندارەكان.
٠ پێویسته سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له سه‌ربڕخانه فه‌رمییه‌كان بێت و گۆشت به مۆری فه‌رمی ڤێتێرنه‌ری بچێته بازار، وە لەلایەن لێژنە هاوبەشەكانەوە ئەوشوێنانەی گۆشتی مۆرنەكراوی فەرمی دەفرۆشن دابخرێن وە سزابدرێن.
٠ تووندكردنه‌وه‌ی ڕێوشوێنی پرۆسه‌ی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له سەربڕخانە فه‌رمییه‌كان به‌تایبه‌تی له ئه‌نجامدانی پشكنینی پێش سه‌ربڕین وه پشكنینی دوای سه‌ربڕین ، به‌مه‌به‌ستی دڵنیایی له ته‌ندروستی ئاژه‌ڵه‌كان وه سه‌لامه‌تی گۆشتی به‌رهه‌مهاتوو.
٠ گرتنه‌به‌ر و ڕه‌چاوكردنی گشت رێكاره خۆپارێزییه‌كان له سه‌ربڕخانه‌كان له پۆشینی جلی تایبه‌تمه‌ند و ده‌ستكێش، هه‌روه‌ها پاك و خاوێن ڕاگرتنی سەربڕخانەكان و دەوروبەری سەربڕخانەكان وه ڕشاندنیان به ده‌رمانى تایبه‌ت.
٠ قەدەغەكردنی هاتووچۆ و گواستنەوەی ئاژەڵ (مانگا, مه‌ڕ و بزن) بۆ ناوەوە و دەرەوەی هەر ناوچەیەك یان پارێزگایەك ، كە نەخۆشییەكەی تێدا سەرهەڵبدات بەشێوەیەكی كاتی.
٠ قەدەغەكردنی هاوردەكردنی گۆشت و پێستە و بەرووبومی ئاژەڵ لەو ناوچەیەی كە نەخۆشیەكەی تێدا سەرهەڵداوە بەشێوەیەكی كاتی.
٠ جەختكردنەوە لە ڕێگریكردن له هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵ به شێوه‌ی نافه‌رمی و بەڕێگەی نایاسایی و به به‌بێ مۆڵه‌تی فه‌رمی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له‌سنووره‌كانی ده‌ره‌وه ، وه له‌نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ، هه‌روه‌ها كۆنتڕۆڵكردنی خاڵە سنووریەكان بەهەماهەنگی لایەنە پەیوەندارەكان.
٠ كه‌ره‌نتینه‌كانی ڤێتێرنه‌ری له‌مه‌رز و فرۆكه‌خانه‌كان و پشكنینی ورد ئه‌نجامبدریت بۆ ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه دێنه ناو هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی دڵنیایی له ته‌ندروستی ئاژه‌ڵه‌كان.
وه‌زاره‌تی تەندروستی رێككاری پێویستی گرتووەته‌به‌ر له ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تی ڕشاندنی شوێنی ئاژه‌ڵ و سەربڕخانەكان و مەیدانی ئاژەڵان و شوشتنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ بۆ له‌ناوبردنی مشه‌خۆری ده‌ره‌كی، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






