
دیمەنی خۆڵبارین لە هەولێری پایتەختی کوردستان. وێنە؛ محەممەد شوانی -ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین زۆربەی پارێزگاکانی عێراقی بە بەغدای پایتەختەوە گرتووەتەوە، دەستەی گشتیی کەشناسی و چاودێریی بومەلەرزەی عێراقیش وادەی کۆتاییهاتنی خۆڵبارینی ئاشکراکرد.
وێنە گەورەکە: عێراق یهكێكه لهو وڵاتانهی زۆرترین زیانی گۆڕانکاری کەشوهەوای بەرکەوتووە، بەو هۆیەشەوە ساڵانە خۆڵبارینی چڕ ڕوو لە زۆربهی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور دەکات.
لێدوانی تایبەت: عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی گشتیی کەشناسی و چاودێریی بومەلەرزەی عێراق هۆکاری ئەم شەپۆلە خۆڵبارینەی بۆ ئاڤا میدیا ڕوونکردەوە و ڕایگەیاند: گۆڕانکاریی کەشوهەوا، کەمی ڕێژەی بارانبارین، کاریگەری زریانی تۆز و با کە لە باکووری ئەفریقیاوە ڕوو لە عێراق دەکات و خێرایی با لە بیبانەکان، وادەکات تۆز و خۆڵ لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور بەرز ببێتەوە، ئەمەش هۆکاری سەرەکی ئەم شەپۆلە چڕەی خۆڵبارینە لە زۆربەی ناوچەکانی عێراق.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: دەستەی گشتیی کەشناسی و چاودێریی بومەلەرزەی عێراق پێشبینی دەکات، خۆڵبارین تاوەکو کۆتایی مانگی ئابی داهاتوو بەردەوام بێت، بەڵام بە ڕێژەیەکی جیاواز، هەندێک جار ڕێژەکەی لەوەی ئێستا کەمتر دەبێتەوە و هەندێک جاریش چڕتر دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە: دەستەی کەشناسیی عێراق لایەنی پەیوەندیداری بەکەمتەرخەم زانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی خۆڵبارین کە هەموو ساڵێک ڕێژەکەی زیاتر دەبێت.
ئەمەش بزانە: لە بودجەی 2024، بڕی 10 ملیار و 800 ملیۆن دینار بۆ پاڵپشتی کەرتی ژینگە تهرخانكراوه و بەسەر وەزارەتەکانی نەوت، کارەبا و ژینگەدا دابەشکراون .
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
د. شاخەوان عەبدوڵڵا: لە پەرلەمانێک کاردەکەین پڕە لە نەفەسی شۆڤێنی
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتانیاهۆ دەردەکات
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: نزیکەی نیوەی کاندیدان تەمەنیان لە خوار 40 ساڵییە
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگەدەدەین هەنگاریا نەوتی ڕووسیا بکڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم





