
کەسێک کە تووشی تای خوێنبەربوون بووە
ئاڤا نیوز
ڕێککارەکان بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی تای خوێبەربوون لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامن، لە هەرێمی کوردستان حاڵەتێک تۆمار کراوە و لە مووسڵیش دوو حاڵەت تۆمار کراوە.
وێنە گەورەکە: تا دێت مەترسیی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لەسەر عێراق زیاتر دەبێت و تائێستا 30 حاڵەتی تووشبوون لە سەرانسەری عێراق تۆماركراوە و پێنج كەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، ڕێکارەکانی خۆپارێزی بەردەوامە، لە شاری مووسڵ چاودێریی زیاتر لەسەر گۆشتفرۆشەکان دانراوە.
لێدوانی فەرمی: دڵشاد شنگالی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی مووسڵ، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ناتوانین ئامارەکان بۆ ڕاگەیاندن ئاشکرا بکەین، بەڵام لە مووسڵیش وەکو پارێزگاکانی دیکەی عێراق حاڵەتی تووشبوونی تای خوێنبەربوون تۆمار کراوە، هاوکات پزیشکانی ڤێتێرنەری بەردەوامن لە ڕشاندنی شوێنەکانی ئاژەڵداری، تەندروستی مووسڵیش بەردەوام هۆشیاری بڵاودەکاتەوە، چاودێری توندیش کراوەتە سەر گۆشتفرۆشەکان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە پێی زانیارییەکان لە شاری موسڵ دووحاڵەتی نوێی نەخۆشی تای خوێنبەربوون تۆماركراوە، یەکێکیان ژنێكی تەمەن 48 ساڵە و دانیشتووی گەڕەكی نەهرەوانە، ئەوەی دیکەیان پیاوێکە لە گەڕەکی سەدام.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، نیشانەکانی نەخۆشییەکە لەماوەی سێ بۆ 14 ڕۆژدا دەردەکەوێت، گرنگترینیان بریتییە لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی جەستە، سەرئێشە و خوێنبەربوونی ژێر پێست.
ئەمەش بزانە: لە ساڵی 2022 لە چەند پارێزگایەکی عێراق، بە تایبەت پارێزگای زیقار نەخۆشی تای خوێنبەربوونیان تۆماركرد، بەڵام لە ساڵی 2023 رێژەی تووشبووان گەیشتە سەدان كەس و بە دەیان کەس گیانیان لەدەستدا، پاشان كۆنترۆڵكرا. هاوکات ئەمساڵ دووبارە نەخۆشییەکە سەریهەڵداوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 40 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






