
چەند ئامێرێکی دەرهێنانی نەوت - ئاڵای عێراق
ئاڤا نیوز
هەرچەندە بەهای نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، بەڵام عێراق و حەوت وڵاتی دیکەی ئۆپیک پڵەس بڕیاریاندا لە مانگی داهاتووەوە ڕۆژانە 411 هەزار بەرمیل نەوت زیاتر بەرهەمبهێنن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا عێراق ڕۆژانە چوار ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەی ئەمڕۆی ئۆپیک پڵەس، لە مانگی داهاتوودا دەتوانێت ڕۆژانە چوار ملیۆن و 86 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم بهێنێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی نەوتی سعوودییە بڵاویکردەوە، هەریەکە لە سعوودییە، ئیمارات، عێراق، کوەیت، ڕووسیا، کازاخستان، جەزائیر و عومان بڕیاریاندا لە مانگی داهاتووەوە ڕۆژانە 411 هەزار بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکەن.
زانیاریی زیاتر: ئێستا بەهای نەوت لە بازارەکانی جیهاندا بە دەوروبەری 61 دۆلارە، ئۆپیک پڵەسیش ئاشكرای دەکات کە هۆکاری بڕیاری زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دەیانەوێت پشکی خۆیان لە بازاردا وەربگرنەوە و چیتر کورتهێنان بە ئامانجی بەرزکردنەوەی بەهای نەوت ناکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 40 خولەک لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە