
دراوی عیراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی چوار تەواو بووە، تەنیا واژۆیەکی تەیف سامی ماوە، ئەویش لە ئەمریکا گەڕاوەتەوە، بڕیارە سبەی یەکشەممە لە وەزارەت دەوام بکات و ڕێکارەکانی ناردنی پارەکە دەستپێبکات.
وێنە گەورەکە: دوای زیاتر لە هەفتەیەک مانەوەیان لە بەغدا، شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی کوردستان، وەڵامی تێبینی و پرسیارەکانی وەزارەتی دارایی عێراقی تایبەت بە لیستی مووچەی مانگی چوار دایەوە و وردبینی لە لیستەکە تەواو بوو.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە پێی زانیارییەکانی ئاڤا، سبەی یەکشەممە دەست بە ڕێککارەکانی ناردنی پارەی مووچەی مانگی چوار دەکرێت، ئەگەر تەیف سامی هیچ تێبینییەکی نەبێت واژۆی دەکات و تاوەکو دوای نیوەڕۆ یان دووسبەی دووشەممە پارەکە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی.
لێدوانی فەرمی: هەفتەی ڕابردوو بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤای گوت، ڕۆژی یەکشەممە 99 % پارە لە بەغداوە ڕەوانە دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: لەگەڵ گەیشتنی پارە دوای چەند کاتژمێرێک ڕاستەوخۆ خشتەی مووچە بڵاودەکرێتەوە، ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی بە ئاڤای گوت، لیستەکە هاوشێوەی مانگی رابردووە ڕەنگە یەک دوو گۆڕانکاری کەمی تێدابکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەگەڵ ڕاگەیاندنی خشتەی مووچە، دەست دەکرێت بە ناردنی پارە بۆ بانکەکان و پارە دەخرێتە سەر هەژماری ئەو مووچەخۆرانەی کە مووچە لەڕێگەی 'هەژماری من' وەردەگرن.
ئەمەش بزانە: ئەم مانگە نزیکەی 400 هەزار مووچەخۆر لەڕێگەی 'هەژماری من' مووچەکانیان وەردەگرن.
باکگراوند: بەهۆی نەبوونی پارەی کاش، بڕیار دراوە سێ تریلیۆن و 45 ملیار دینار لە بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید پارەی دانراوی هاووڵاتیان بۆ باج و تەئیمنات ڕابکێشرێت و بۆ مووچە خەرج بکرێت. وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ ڕوونکردنەوەی لەسەر ئەم بابەتە دا و ڕایگەیاند، دەستکاریکردنی سێ ترلیۆن دینار لەم دوو بانکە لە پێناو دووبارە نەبوونەوەی دزی سەدە بووە.
لەلایەکی دیکەوە: بانکی ناوەندی عێراق دڵنیایی لە بوونی یەدەگی بانکی لە بانکی ڕافیدەین دەدات، بە پێی بەدواداچوونی ئاڤا پارەی کاش بەردەستە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی و هیچ کێشەیەکی پارەی کاش نییە بۆ دابینکرنی مووچە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 20 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
54 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش





