کاروانێكی دیکەی سەربازیی "هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی" لە سووریا بەرەو عێراق دەکشێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 ئایار

دیمەنی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا "گەورەترین" کاروانی سەربازیی لە سووریا بەرەو عێراق دەکشێنێتەوە.
وێنە گەورەکە: لە دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا و پێکهێنانی حکومەتی نوێ لەو وڵاتە، ئەمریکا کە سەرۆکایەتیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراق و سووریا دەکات بڕیاریداوە هێزەکانی لە سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان کەم بکاتەوە، لە ماوەی دوو هەفتەدا دوو کاروانی سەربازیی لەو وڵاتە کشاندووەتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی ناخۆی سووریا، کاروانێکی سەربازیی نوێی هێزەکانی "هاوپەیمانی نێودەوڵەتی" کە لە دەیان بارهەڵگری گەورە بە کەلوپەل و کەرەستەی قورسی سەربازی پێکهاتووە لە چەند بنکەیەک لەوانەش؛ بنکەکانی ئەلعومەر و کۆنیکۆ لە ڕۆژهەڵات و باکووری شاری دێرەزۆر بەرەو عێراق کشانەوە.
زانیاریی زیاتر: پێشتر وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) ڕایگەیاند کە لە کۆی دوو هەزار و 500 سەربازەوە بۆ هەزار سەرباز کەمدەکاتەوە، لە کۆتایی مانگی ڕابردووشدا، سەدان بارهەڵگری سەربازی سەر بە هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی سووریایان بەرەو عێراق بەجێهێشت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات






