خۆڵبارینێکی چڕ شارەکانی عێراقی گرتووەتەوە و هاتووچۆش شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
- ژینگە
- 5 ئایار

خۆڵبارین لە یەکێک لە شارەکانی عێراق؛ وێنە بی بی سی
ئاڤا نیوز
شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین زۆربەی پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقی گرتووەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتووچۆی عێراقیش چەند ڕێنماییەک بۆ شۆفێران دەردەکات.
وێنە گەورەکە: عێراق یهكێكه لهو وڵاتانهی زۆرترین زیانی گۆڕانکاریی کەشوهەوای بەرکەوتووە، بەو هۆیەشەوە ساڵانە خۆڵبارینی چڕ ڕوو لە زۆربهی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور دەکات.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین زۆربەی پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقی گرتووەتەوە، پێشتریش دەستەی گشتیی کەشناسی و چاودێریی بوومەلەرزەزانیش هۆشداری لە هاتنی ئەو شەپۆلە دابوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتووچۆی عێراق پاڵپشت بە ڕاپۆرتی دەستەی گشتیی کەشناسی و چاودێریی بوومەلەرزەزانی چەند ڕێنماییەکی بۆ شۆفێران دەرکرد بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی عێراقی گرتووەتەوە.
پێدراوە ڕاستییەكان: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، وێنەی مانگە دەستکردەکان ئاماژە بە چالاکیی 'با'ـی ڕۆژئاوایی دەکەن، کە بووەتە هۆی دروستبوونی شەپۆلێکی چڕی خۆڵ و کەمبوونەوەی بەرچاوی مەودای بینین بەشێوەی ئاسۆیی بۆ کەمتر لە یەک کم لە هەندێک ناوچە، لەگەڵ ئەگەری درێژبوونەوەی شەپۆلەکە لە کاتژمێرەکانی ئێوارەدا بۆ ناوەڕاست و باشووری وڵات.
داواکاری فەرمی: هاتووچۆ داوا لە شۆفێران دەکات، "تاوەکو دەکرێت خێراییتان کەم بکەنەوە، گڵۆپە ئاگادارکەرەوەکان بەکاربهێنن، مەودایەکی پارێزگاری دروست لە نێوان ئۆتۆمبێلەکان جێبهێڵن و هاوکات لەکاتی نەمانی ئاستی بینین بە تەواوی بووەستن".
هۆکارە زانراوەکان: پێشتر عامر جابری، وتەبێژی دەستەی گشتیی کەشناسی و چاودێریی بومەلەرزەی عێراق هۆکاری ئەم شەپۆلە خۆڵبارینەی بۆ ئاڤا میدیا ئاشکرا کردبوو، هاوکات ئاماژەی بەوەدابوو، خۆڵبارین تاوەکو کۆتایی مانگی ئابی داهاتوو بەردەوام بێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
د. شاخەوان عەبدوڵڵا: لە پەرلەمانێک کاردەکەین پڕە لە نەفەسی شۆڤێنی
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتانیاهۆ دەردەکات
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: نزیکەی نیوەی کاندیدان تەمەنیان لە خوار 40 ساڵییە
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگەدەدەین هەنگاریا نەوتی ڕووسیا بکڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






