
وێنەی حاتم ئەبو شەقرا و هەڤرین خەلەف، سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی داھاتووی کورد لە سووریا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگریی سووریا یەکێک لە سەرکردەکانی گرووپی "ئەحراری شەرقیە" و بکوژی سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی داھاتووی کورد لە سووریا، دەکاتە فەرماندەی فیرقەی 86 لە دێرەزوور و حەسەکە و ڕەققە، هاوکات ئەو کەسە لەنێو لیستی سزادراونی ئەمریکایە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، وەزارەتی بەرگریی سووریا، عەمید ئەحمەد ئەلھایس ناسراو بە"حاتەم ئەبو شەقرا" وەک فەرماندەی فیرقەی 86 سوپای عەرەبی سووری دەستنیشان کرد.
زانیاریی زیاتر: حاتم ئەبو شەقرا، کە ناوی ڕاستەقینەی ئەحمەد ئیحسان فەیاز ئەلھایسە، یەکێک لە سەرکردەکانی "ئەحراری شەرقیە"یە، بەرپرسیارە لە تاوانی تیرۆرکردنی هەڤرین خەلەف، سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی داھاتووی کورد لە سووریا و شوفێرەکەی بەناوی فەرهاد ڕەمەزان لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2019.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ساڵی 2021، ئەحمەد ئەلھایس و گرووپی "ئەحراری شەرقیە"ـی خستە نێو لیستی سزاکان و ئاماژەی بە "ژمارەیەک پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ" کرد، لەوانە بەڕێوەبردنی زیندانێک لە حەلەب لە ساڵی 2018، کە تێیدا لەسێدارەدانی بەکۆمەڵ بەرامبەر بە سەدان گیراو ئەنجامدراوە.
لەهەمان کاتدا: وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، تۆمەتی بازرگانیکردن بە ژنان و منداڵانی ئێزدی و تێکەڵکردنی چەکدارانی داعش لەناو ڕیزەکانی "ئەحراری شەرقیە"ـی خستووەتە پاڵ ئەحمەد ئەلھایس و ئاماژەی بەوەکردووە کە "ژمارەیەک لە بەرپرسانی داعش بەیعەتیان پێداوە و بەشدارییان لە پشتگیریکردنی کردەوەکانی باج و سەپاندن کردووە کە گروپەکە سەرکردایەتی دەکات".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات






