
دیمەنی گۆشتفرۆشێک. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
دوای تەشەنەکردنی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە عێراق و تۆمارکردنی حاڵەتەکە لە کەرکووک و کۆیە، ڕێکاری تووند لە هەرێمی کوردستان بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە گیراوەتەبەر، ئەمەش کاریگەری لەسەر بازاڕی گۆشتی سوور دروستکردووە.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی تەندروستی چەندین ڕێنمایی بڵاوکردووەتەوە بۆ ئەوەی هاووڵاتییان پارێزراو بن لە نەخۆشی تای خوێبەربوون، چاودێری تووندیش بەرامبەر گۆشتفرۆشەکان گیراوەتەبەر، بەو هۆیەوە خواست لەسەر گۆشتی ئاژەڵ کەمبووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: هەڵمەت هەمزە، بەڕێوەبەری سەربڕخانەی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بڵاوبوونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون خواستی لەسەر گۆشتی سوور کەمکردۆتەوە، بەهۆیەوە لە سەربڕخانەی هەولێر خواست لەسەر سەربڕینی ئاژەڵ کەمبووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: پێش تۆمارکردنی یەکەم تووشبوو بە تای خوێنبەربوون لە کەرکووک، ڕۆژانە زیاتر لە 800 سەر ئاژەڵی گەورە و بچووک لە سەربڕخانەی هەولێر سەردەبڕدران، بەڵام ئێستا کەمبووەتەوە بۆ نزیکەی 700 سەر ئاژەڵ، ئەگەر نەخۆشییەکە بەردەوام بێت و تووشبووی دیکە تۆماربکرێت، خواست زۆر کەمتر دەبێت لەسەر گۆشتی سوور ئەمەش کاریگەری لەسەر ئاژەڵداران و بازاڕ دروست دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەری سەربڕخانەی هەولێر دەڵێت: تای خوێنبەربوون پەیوەندی بە نزیکبوونەوەی جەژنی قوربانەوە نییە، بەڵکو لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما بڵاودەبێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەربڕخانەی هەولێر، ئاژەڵ پێش و پاش سەربڕینی، بە چەندین فلتەردا دەڕوات و وەزارەتی تەندروستی کەرەستەی پێویستی بۆ سەربڕخانەکان دابین کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 40 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






