ئاکسیۆس: چاوەروان دەکرێت کۆتایی ئەم هەفتەیە گەڕی چوارەمی دانوستانەکان بکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 ئایار

ئاڵای وڵاتانی ئەمریکا و ئێران
ئاڤا نیوز
ئاکسیۆس لە زاری ستیڤ ویکتۆڤ، نێردەی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وادەی گەڕی چوارەمی دانوستانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران ئاشکرا دەکات، هاوکات ئەگەری بەڕێوەنەچوونی کۆبوونەوەکەشی لەم هەفتەیدا بۆ هۆکاری گەشتی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگەڕێنێتەوە.
وێنە گەورەکە: تاوەکو ئێستا ئەمریکا و ئێران سێ خولی دانوستانیان بەنێوەندگیری عومان و بەسەرۆکایەتیی وەزیری دەرەوەی ئێران و نێردەی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامداوە، چاوەڕی دەکرێت لەم هەفتەیەدا گەڕی چوارەم دانووستانەکان بەڕێوەبچێت
زانیاریی بەدەستهاتوو: ماڵپەری ئاکسیۆسی ئەمریکی لە زاری ستیڤ ویکتۆڤ، نێردەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرا دەکات، ''ئەمریکا کاردەکات بۆ ئەوەی دانوستانەکانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران تا کۆتایی ئەم هەفتەیە چوارەمین خول بەڕێوەبچێت ، هاوکات ئاشکرای دەکات ئەگەر کۆبوونەوەکە ڕوونەدات، هۆکارەکی سەرەکی سەردانی دۆناڵد ترەمپە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست''
کاریگەری و لێکەوتەکان: هەردوولا ئەنجامی کۆبوونەوەکانیان بەئەرێنی و بەرهەمدار وەسف کردووە، بەڵام کە دواین بڕیاری وەزارتی گەنجینەی ئەمریکا کۆمپانیایەک و شەش کەسایەتیی ئێرانی خستە نێو لستی سزاکانەوە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی ئەم سزایانە ئاشکرایکرد، سەپاندنی سزای نوێ کاریگەری نەرێنی لەسەر شێوازی دانوستانەکان دەکات.
زانیاریی زیاتر: سەرچاوە ئەمریکییەکان باسی گەڕی چوارەمی دانوستانەکانیان نەکردبوو، کە بڕیاربوو شەممەی ڕابردوو بەڕێوەبچێت بەهۆکاری لۆجیستی دواخرا، بەڵام تاوەکو ئێستا گەڕی چوارەم لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی هەردوو وڵات ڕانەگەیێنراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات






