ترەمپ: لەماوەی 24 کاتژمێر زانیاریی سەبارەت بە ئاگربەستی غەززە بڵاودەکەینەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 ئایار

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ئەمریکا ئەمڕۆ زانیاری لەبارەی ئەگەری ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە و ڕێککەوتنێک بۆ ئازادکردنی بارمتەکان بڵاودەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: شەڕی 18 مانگەی غەززە بووەتە پرسی گرنگی جیهان، بۆردومانە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە وێرانکاری گەورەی بەدوای خۆیەوە هێناوە، پلانە نوێیەکەی ئیسرائیلیش کە بڕیارە دوای سەردانەکەی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ سەر کەرتەکە جێبەجێی بکرێت نیگەرانییەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەبارەی ئەگەری ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە و ڕێککەوتنێک بۆ ئازادکردنی بارمتەکان لەماوەی 24 کاتژمێردا زانیارییەکان بڵاو دەکەینەوە.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە حووسییەکان ترەمپ وتی، لەگەڵ حووسییەکان ئەنجامێکی باشمان بەدەست هێناوە و ڕێز لە بەڵێنەکانیان دەگرین کە گوتوویانە هێرش ناکەینەوە سەر کەشتییە بازرگانییەکانی ئەمریکا، ئەمەش لەکاتێکدایە حووسییەکان ڕەتیانکردەوە کە خۆیان بەدەستەوە دابێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جێبەجێکردنی پلانەکەی ئیسرائیل بۆ غەززە بریتیی دەبێت، لە جێگیر کردنی دەیان هەزار سەربازی یەدەگ بۆ فراوانکردنی هێرشەکان، داگیرکردنی تەواوەتی کەرتی غەززە بۆ ئازاد کردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان لەگەڵ گواستنەوەی فەڵەستینییەکان لە باکوورەوە بۆ باشوور، ئەم پلانەش لەلایەن کابینەی ئاسایشی ئیسرائیلەوە پەسەندکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات






