پ. د. هژمەت عەبدولخالق عەلی، مامۆستا لە کۆلیژی پزیشکیی زانکۆی دهۆک
ئاڤا نیوز
پزیشکێکی کوردی شاری دهۆک لە ئەنجامی توێژینەوەیەکی زانستی کە چوار ساڵی خەیاندووە لە وڵاتی هەنگاریا دەرمانێکی نوێی دژی شێرپەنجەی دۆزییەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە ساڵی 2020 تاوەکو کۆتایی ساڵی 2023 پزیشکێکی کورد کە لە زانکۆی "سەگەد"ـی هەنگاریا کە مامۆستای زانکۆ و لێکۆلەر بوو لەو زانکۆیە، لە جۆرە ڕووەکێک بەناوی (Centrapalus paucifloris) جۆرە دەرمانێکی بەرهەمهێناوە کە دەتوانێت 95%ـی خانەکانی ئەو شێرپەنجەیە لە ناو ببات.
لێدوانی فەرمی: پ. د. هژمەت عەبدولخالق عەلی، مامۆستا لە کۆلیژی پزیشکیی زانکۆی دهۆک، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێی زانستی کە بە هەماهەنگی لەگەڵ نۆ لێکۆڵەری زانکۆی "سەگەد"ـی هەنگاریا ئەنجامدراوە، "دەرمانێکی نوێی دژی شێرپەنجەمان دۆزییەوە کە تایبەتە نە شێرپەنجەی منداڵدانی ئافرەتان".
- بۆ جاری یەکەمە ئەم دەرمانە لەسەر ئاستی جیهان دەدۆزرێتەوە، "ناومان لێناوە (CCF) و لەجۆرە ڕووەکی (Centrapalus paucifloris) بەرهەمهێنراوە، ئەم ڕووەکەوە لە وڵاتانی ئەفریقیا زۆرە، بە تایبەتی لە نێجیریا.
- دەرمانەکە لەسەر چەندان جۆری شێرپەنجە تاقی کراوەتەوە و دەرکەوت، خانەکانی شێرپەنجەی منداڵدان لە جۆری HPV-18 لەناو دەبات، ئەم حاڵەتی شێرپەنجەیە لە منداڵبوونی ئافرەتان دروست دەبێت، لە پێشوو چارەسەری زۆر قورس بوو، بەڵام بەهۆی ئەو دەرمانە لە 95% خانەکانی شێرپەنجە لەناو دەبات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی داهێنانی هەنگاریا و زانکۆی 'سەگەد'ـی ئەو وڵاتە سپۆنسەری لێکۆڵینەوە زانستییەکەیان کردووە و ئەنجامەکانیشی لە گۆڤاری زانستیی (IJMS)ـی سویسری بڵاوکراوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






