
یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە دهۆک تۆمار کرا
ئاڤا نیوز
تەندروستیی دهۆک، تۆمارکردنی یەکەم گیانلەدەستدانی بە تای خوێنبەربوون لە پارێزگاکە ڕاگەیاند کە ژنێکی تەمەن 45 ساڵە.
وێنە گەورەکە: تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، نیشانەکانی نەخۆشییەکە بریتین لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی جەستە، سەرئێشە و خوێنبەربوونی ژێر پێست، بە نەخۆشییەكی كوشندە هەژماردەكرێت و تا ئێستا چەندین کەسیش بەو نەخۆشییە گیانیان لەدەستداوە.
لێدوانی فەرمی: مەتین جەمیل، بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستیی دهۆک بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون لە دهۆک تۆمارکرا، کە ژنێکی شێلادزێیە لە سنووری قەزای ئامێدی.
-هاوکات د. سەگڤان حەسەن، بەرپرسی بەشی نەخۆشییە گوازراوەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دهۆک بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەو ژنەی بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستداوە ڕۆژی چوارشەممە هێنراوەتە نەخۆشخانەی ئازادی فێرکاری بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و پشکنین.
- هەر هەمان ڕۆژ پشکنینی خوێنەکەی ڕەوانەی بەغدا کراوە و ئێوارەی ڕۆژی هەینی پشتڕاستکراوەتەوە کە تووشی نەخۆشی تای خوێنبەربوون بووە.
زانیاریی زیاتر: ئەمە دووەم تووشبووی تای خوێنبەربوونە لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرابێت، پێشتر گۆشتفرۆشێکی تەمەن 42 ساڵی دانیشتووی کۆیە بوو، ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر چارەسەر وەردەگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 44 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






