
دەستنیشانکردنی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون
ئاڤا نیوز
ئامارەکان تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە پارێزگاکانی عێراق تاوەکو دێت بەرزتر دەبێتەوە، چوار حاڵەتی گوماناوی و یەک حاڵەتی پشتڕاستکراوەی پەتاکە لە پارێزگای میسان تۆمار دەکرێن. لە هەرێمی کوردستانیش بە دیاریکراوی لە پارێزگای دهۆک یەکەم حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمار دەکرێت.
وێنە گەورەکە: بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ژمارەی توشبووان بە تای خوێنبەربوون تاوەکو ڕێککەوتی 7ـی ئایار، گەیشتبووە 54 حاڵەت و گیانیان لەدەستدانیش هەشت حاڵەتە کە چواریان لە کەرکووک بوون.
بینراو و بیستراو: بەگوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە تێیدا چەند کارمەندێکی تەندروستیی دەردەکەن لە نەخۆشخانەی لەدایکبووانی پارێزگای میسان، ئاماژە بە بوونی چوار حاڵەتی گوماناوی و حاڵەتێکی تووشبوون لە پارێزگاکە دەکەن و هاوکات ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن لەنێو نەخۆشخانەکە شوێنێک بۆ تووشبووان تەرخان کراوە.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: محەممەد قاسم، وتەبێژی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی میسان بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند، تەنها دوو حاڵەتی گومانلێکراو تۆمار کراون، کە گواستراونەتەوە بۆ بەشە گوازراوەکان لە شاری عەمارە و نموونەی پێویستیان لێ وەرگیراوە و ناردراون بۆ تاقیگەی ناوەندی لە بەغدا"، ڕوونیشی کردەوە کە "ئەنجامەکان لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا دەگەن بۆ یەکلاکردنەوەی تووشبوون یان نەبوونیان".
لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ شەممە تەندروستیی دهۆک، تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی گیان لەدەستدانی بە تای خوێنبەربوون لە پارێزگاکە ڕاگەیاند.
لێدوانی فەرمی: مەتین جەمیل، بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستیی دهۆک بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: یەکەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بە تای خوێنبەربوون لە دهۆک تۆمارکرا، کە ژنێکی خەڵکی قەزای ئامێدییە.
لە بەرامبەردا: ئێستا هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە پارێزگای كەركووک نەماوە و ئەو تووشبووەی كە لە نەخۆشخانە بوو، دوای وەرگرتنی چارەسەریی پێویست، چاكبووەتەوە و ڕەوانەی ماڵەوە كراوە.
ژمارەکان وادەڵێن: تووشبوون بە پەتای خوێنبەربوون بەگوێرەی پارێزگاکان:
زیقار: 17 حاڵەتی تووشبوون.
کەرکووک: پێنج حاڵەتی تووشبوون و چوار حاڵەتی مردن.
موسەننا: شەش حاڵەتی تووشبوون و دوو مردن.
واست: پێنج حاڵەتی تووشبوون و حاڵەتێکی مردن.
دیالە: دوو حاڵەتی تووشبوون و حاڵەتێکی مردن.
نەینەوا: سێ حاڵەتی تووشبوون.
بەسڕە: سێ تووشبوو.
بەغدا: سێ تووشبوو.
ئەنبار: یەک حاڵەتی تووشبوون.
هەولێر: یەک حاڵەتی تووشبوون..
دهۆک: یەک حاڵەتی مردن.
میسان: یەک حاڵەتی گوماناوی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسی مەترسیدارە، لە کۆتایی حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە بڵاوبووەتەوە، لەلایەن ئاژەڵی توشبوو یان گۆشتەکەیەوە دەگوازرێتەوە، هاوکات لەلایەن گەنەوە دەگوازرێتەوە و تووشی مانگا و مەڕ و ئاژەڵەکانی دیکەش دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 44 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






