ئەمریكا هۆكاری درێژكردنەوەی مۆڵەتی كڕینی وزەی ئێران لەلایەن عێراقەوە ئاشكرادەكات
- بزنس
- 2024-03-15

وێنە- میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆکاری لێخۆشبوون و پێدانی کاتی زیاتر بە عێراق بۆ کڕین و هاوردەکردنی غاز و وزە لە ئێرانەوە ئاشکرا دەکات، ئەوەش بە هەلێک دادەنێت تا عێراق هاوردە لە ئێرانەوە کەمتر بکاتەوە، بەشێوەیەک لە دەیەی ڕابردوودا بۆ نیوە کەم بووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: ماتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: لێخۆشبوون بۆ عێراق لە کڕینی وزە لە ئێرانەوە دواین وادەی کۆتایی ئەم مانگەیەو چوار مانگی دیكەش درێژ دەكرێتەوە، دوای ئەوەی بۆ 21 جار درێژکرایەوە و بۆیەکەمجار لە ساڵی 2018 مۆڵەتی کڕینی وزە لەئێرانەوە بۆ عێراق درێژکرایەوە.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی ئەو بەرپرسەی ئەمریکا، ئەو پارەیەی ئێران لە فرۆشتنی وزە بە عێراق دەستیدەکەوێت ڕێگەی پێنادرێت بیاتەوە بۆ وڵاتەکەی، بەڵکو لە هەژمارێکدا پارێزراوە و تەنیا دەتوانرێت لە کڕینی ماددەی خۆراکی و دەرمان و ئامێری پزیشکی و کشتوکاڵی بەکاربهێنرێت جگە لەو پێداویستییانەی سزاکانی ئەمریکا نایانگرێتەوە، ئامانجەکەش ئەوەیە عێراق لەکڕینی وزە لە ئێران دووربکەوێتەوە. ماتیۆ میلەر وای گوتووە.
باکگراوند: عێراق لە ساڵی 2021دا 297 ملیار پێ سێجا غازی لە ئێرانەوە هاوردە کردووە، لە کاتێکدا لە ساڵی 2022دا 333 ملیار پێ سێجا و لە 2020دا 364 ملیار پێ سێجا غازی هاوردە کردووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 22 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
56 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش





