
دیمەنێکی سەیدسادق لە ئاسمانەوە
ئاڤا نیوز
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سەیدسادق، بە نووسراوێکی فەرمی داوای سزادانی چەند ئۆتۆمبێلێک لە هاتووچۆی سنوورەکە دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: دوو ئۆتۆمبێل لە سنووری شارەوانیی سەیدسادق، زبڵ و خاشاکیان لە چەند شوێنیک فڕێداوە، هەروەها ئۆتۆمبێلێک بەهۆی تیژڕۆییەوە بووەتەوە هۆی شکاندنی شەش سنەوبەری شەش ساڵ و چوار درەختی فڵچەی تەمەن شەش ساڵ و دارێکی تەمەن 10 ساڵی واشنتۆنیا.
بڵاوکراوەی فەرمی: سەرۆکایەتیی شارەوانیی سەیدسادق، نووسراوێکی بڵاوکردووەتە کە واژۆی حەمزە محەممەد ڕەشید، سەرۆکی شارەوانیی سەیدسادقی لەسەرە، لە نووسراوەکە داوای لە هاتووچۆی شارەکە کردووە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە بگرنەبەر.
ئەوەی پێویستە بیزایت: شارەوانیی سەیدسادق ژمارە و جۆری ئەو ئۆتۆمبێلانە، لەگەڵ شوێنی سەرپێچییەکانی بۆ هاتووچۆ ناردووە و ڕیکاریی یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر، ئۆتۆمبێلەکانیش پێکهاتوون لە دوو ئۆتۆمبێلی شاهینە و پیکاب نیسانێک.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: شارەوانیی سەیدسادق دەڵێت: ناو و ژمارەی ئەو کەسانە پارێزراو دەبن کە لە سەرپێچی ئۆتۆمبێلەکان ئاگادارمان دەکەنەوە و ژمارەکانمان بۆ دەنێرن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
د. شاخەوان عەبدوڵڵا: لە پەرلەمانێک کاردەکەین پڕە لە نەفەسی شۆڤێنی
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتانیاهۆ دەردەکات
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: نزیکەی نیوەی کاندیدان تەمەنیان لە خوار 40 ساڵییە
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگەدەدەین هەنگاریا نەوتی ڕووسیا بکڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






