
دیمەنی ژمارەیەک ئاژەڵ. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون کە ئەم هەفتەیە گەیشتە سنووری دهۆک و بەهۆیەوە ژنێک گیانی لەدەست دا، گومان دەکرێت لە سنووری بەردەڕەش بڵاوبووبێتەوە و لەوێوە بۆ شێلادزێ گواسترابێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: چەند مانگێکە ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە کە لەڕێگەی ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە، تاوەکو ئێستا 54 تووشبوو تۆمارکراون و 5 کەسیش گیانیان لەدەست داوە، لە سنووری پارێزگای دهۆکیش، ژنێکی تەمەن 45 ساڵ گیانی لەدەستدا.
زانیاریی زیاتر: هاوسەری ژنەکە ئاژەڵدار بووە، پڕۆژەیەکی ئاژەڵی هەبووە و بەردوام گوێرەکە و مانگای کڕیون، ماوەیەک دایبەستوون و دواتر بە قازانج فرۆشتوونیەتەوە.
چی ڕوویدا: حەوت ڕۆژ پێش ئەوەی ژنەکە نەخۆش بکەوێت، مێردەکەی چووەتە ناحیەی دێرەلووک و لەوێ لە بازرگانێکی ئاژەڵ ژمارەیەک گوێرەکەی کڕیون، بازرگانەکەش گوێرەکەکانی لە قەزای بەردەڕەشی سەر بە پارێزگای دهۆک کڕیون، دوای گیانلەدەستدانی ژنەکەش گومان دەکرێت گوێرەکەکان ڤایرۆسی تای خوێنبەربوونیان هەبووبێت.
زانیاریی زیاتر: گوێرەکەکان تەنیا شەو و ڕۆژێک لە دێرەلووک ماونەتەوە و ژنی ئاژەڵدارەکە خواردن و خواردنەوەی پێداون، کاتێک سەیریان کردووە زۆر بێهێز و لاوازن، گومانیان کردووە نەخۆشییان هەبووبێت، بۆیە گەڕاندوونیانەتەوە بۆ بازرگانەکەی شیلادزێ. دوای گیانلەدەستدانی ژنەکەش، تیمی ڤێرتێرنەری پشکنینیان بۆ گوێرەکەکان کردووە و سامپڵی خوێنیان وەرگرتوون.
لێدوانە فەرمییەکان:
٠ دکتۆر محەممەد عەبدولڕەحمان، بەرپرسی بنکەی ڤێرتێرنەری شيلادزێ بە ئاڤای گوت؛ گومانیان لەو گوێرەکانە هەیە تووشی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون بووبن.
٠ دکتۆر ئیدریس ئەحمەد لە بەڕێوەبەرایەتی ڤێرتێرنەری دهۆک ئەمڕۆ لەگەڵ تیمێک سەردانی شیلادزێی کردووە، بۆ ئاڤا دەڵێت: سامپڵی خوێنی گوێرەکەکان و ئاژەڵەکانی دیکەی سنوورەکەیان وەرگرتووە، ئەنجامەکەشی لە دوو ڕۆژی داهاتوودا دەردەچێت، ئایا هەڵگری ڤایرۆسەکەن یان نا؟
لەلایەکی دیکەوە: ئاڤا قسەی لەگەڵ خاوەنی گوێرەکەکان کرد لە شیلادزێ، گوتی ئەگەر دوای پشکنین دەرکەوت نەخۆشن، بە ڕێگایەکی پزیشکی لەناویان دەبەین بۆ ئەوەی ڤایرۆسەکە زیاتر بڵاونەبێتەوە.
نامیق گۆران، یەکەم خاوەنی گوێرەکەکان لە بەردەڕەش بە ئاڤای گوت: "خۆماڵین و هاوردەکراو نین، لای من ساغ و سەلامەت بوون و هیچ کێشەیەکیان نەبوو".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن





