
دیمەنی ئامێرەکە و نووسراوی فەرمی سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بۆ دەستنیشانكردنی پێشوەختەی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك لە دەڤەری مێرگەسۆر، ڕەزامەندی لەسەر ئامێری پێشكەوتووی تیشكی مەمك دەدرێت.
چیرۆکی سەرەکی: سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سۆران، و لەپێناو باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزاریی تەندروستی لەڕووی چەندایەتی و زانستی، ڕەزامەندی دا لەسەر دابینكردنی ئامێری تیشكی مەمك 'مەمۆگرام' بۆ نەخۆشخانەی فێركاری بلێ.
نووسراوی فەرمی: بەپێی نووسراوێكی سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كە ئاڕاستەی وەزارەتی تەندروستی كراوە و وێنەیەكی لای ئاڤا میدیا پارێزراوە، ئامێری تیشكی مەمك بەگوژمەی 400 ملیۆن دینار بۆ نەخۆشخانەی فێركاریی بلێ دابین كراوە.
بۆچی گرنگە: دابینکردنی ئەم ئامێرە، کارئاسانی زۆر دەكات لە پشکنین و دەستنیشانکردنی پێشوەختەی نەخۆشی شێرپەنجەی مەمک لە ئافرەتان بۆ هاووڵاتیانی دەڤەری مێرگەسۆر و دەوروبەری، بەجۆرێك چیتر پێویست ناكات سەردانی نەخۆشخانەكانی سۆران و كەرتی تایبەت بكەن ئەنجامدانی ئەم پشكنینە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 44 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






