
دیناری عێراقی - وێنە: محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بەپێی داتایەک کە حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پارەی ڕەوانەکراوی 2023ـی بەغدا بۆ هەولێر بڵاویکردووەتەوە، عێراق 9 ترلیۆن و 378 ملیار دیناری هەرێمی کوردستانی نەناردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان وردەکاریی پارەی فیعلی ڕەوانەکراو بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە بۆ ساڵی 2023 بڵاوکردووەتەوە، بەپێی ئامارەکە کۆی گشتیی پشکی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2023، 16 ترلیۆن و 497 ملیار دینارە، بەڵام تەنیا 7 ترلیۆن و 119 ملیۆن دیناری ناردووە.
ژمارەکان وادەڵێن:
• کۆی گشتیی پشکی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2023: 16 ترلیۆن و 497 ملیار دیناری داوە.
• ئەو پارەیەی حکومەتی فیدراڵ بەپێی پشکی خۆی لە بودجەی گشتیی فیدراڵی داویەتی بە هەرێمی کوردستان: 998 ملیار دینار.
• ئەو بڕە پارانەی وەک قەرز لەلایەن بەغداوە بە هەولێر دراوە: 3 ترلیۆن و 700 ملیار دینار.
پێدراوە ڕاستەکان: حکومەتی عێراق تاوەکو ئێستا هیچ بڕەپارەیەکی شایستەی لە خەرجییە سەروەرییەکان بە تەرخانکراوی مووچەی پێشمەرگەشەوە نەداوە بە حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لەلایەکی دیکەوە: وەستانی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە 25ـی ئازاری 2023ـەوە زیانی زۆری بە گەنجینەی فیدراڵی گەیاندووە، زیانەکانی وەستانی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە زیاتر لە 10 ملیار دۆلار دەخەمەڵێنرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 32 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش





