ئاڤا نیوز
شەپۆلێكی خۆڵبارین، هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و لە سبەیەوە كاریگەرییەكەی لاواز دەبێت و دووسبەی ئەگەری باران و بەفر هەیە.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، پێشكەشكاری كەشوهەوای ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: خۆڵبارین سێ جۆری هەیە ئەمەی ئێستا كە لە هەرێمی كوردستان هەیە جۆری سێیەمیەتی و چڕترین جۆرە و پێی دەگوترێت خۆڵبارین بە هۆی باوە كە لە دێرەزوورەوە هەڵی كردووە و هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە.
بە گوتەی شێخ دارا، "ئەم شەپۆڵی خۆڵبارینە دوو ڕۆژ دەخایێنێت بەڵام لە سبەیەوە كاریگەرییەكەی لاوازتر دەبێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی كە لە چەند ناوچەیەك بەتایبەت پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك باران دەبارێت".
لەبارەی بارینی بەفر و باران، شێخ دارا گوتی، دووسبەی لەگەڵ بارینی باران، ئەگەری بەفربارینیش هەیە لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان بەتایبەت چیاكانی گارە، حەسەنبەگ، شیرین.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەرچی پەیوەستە بە پلەکانی گەرماوە، تاوەكوو كۆتایی مانگ پلەكانی گەرما لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان لەژێر 30 دەبێت و گەرما نایێت.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوای هەڵوێستی ڕوون لە ئەمریکا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
براوەکانی خەڵاتی باڵۆندۆری 2025 دەستنیشانکران
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە گوندی سەرانەی سنووری ڕواندز، هیچ هێڵێکی پەیوەندیکردن و ئینتەرنێت نییە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
پێشمەرگەیەک بەشداریی لە پاڵەوانێتی لەشجوانیی دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
یوتیوب زیاتر لە 20 چەناڵی دیاری کوردی دەسووتێنێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆفیسۆرێكی كورد بۆ سێیەم ساڵی لەسەریەك ناوی لە ڕیزبەندی باشترین زانایانی جیهان دێت
21 ئەیلوول