ئاڤا نیوز
ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەکرێت، هاوکات کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەستیش چارەسەر دەکرێت و قەرەبووی مانگەکانی ڕابردووشیان بۆ خەرج دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: فەرمانبەرانی گرێبەست کە ژمارەیان زیاتر لە سێ هەزار کەس دەبێت و لەسەر میلاکی وەزارەتەکانی شارەوانی، کاروباری کۆمەڵایەتی، ناوخۆ و چەند وەزارەتێکی دیکە گرێبەستیان بۆ کراوە، لەمانگی حەوتی ساڵی 2024ەوە دابەشکردنی مووچەیان وەستاوە، هەفتەی داهاتوو دەستبەداشکردنی مووچەکانیان دەکرێت و مووچەی مانگی 10ی ساڵی ڕابردووشیان وەر دەگرنەوە.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو دەستبەدابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەکرێت، هاوکات فەرمانبەرانی گرێبەستیش مووچە وەردەگرن.
- هەر ڕۆژی سێشەممە فەرمانبەرانی گرێبەست هاوکات لەگەڵ وەرگرتنی مووچەی چوار، مووچەیەکی دیکەش وەکو قەرەبووی مانگەکانی ڕابردوویان پێ دەدرێت، ئەمەش واتا دوو مووچە بەیەکەوە وەردەگرن.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەکی دیکەش لە وەزارەتی دارایی بە ئاڤای ڕاگەیاند، بە دڵنیاییەوە هەفتەی داهاتوو مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش دەکرێت، ئێستا قسە لەسەر میکانیزمێک دەکرێت ئاخۆ فەرمانبەران مانگانە دوو مووچەیان بەیکەوە پێ بدرێت یاخود لەماوەی مانگێکدا چەند مووچەیەکیان پێدرێت تاوەکو زووتر مووچەکانیان وەربگرنەوە.
باکگراوند: 29ی مانگی سێی ئەمساڵ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا، سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆ مووچەیان بۆ دابین بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش





