
کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی غاز هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بە پەرەپێدانی کێڵگەکانی غاز هەرێمی کوردستان دەچێتە قۆناغێکی نوێوە و شارەزایەکی بواری نەوت و غازیش دەڵێت: بۆ بەرهەمهێنان لە وزە نوێبووەوەکاندا، هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی زۆر لەبارە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی دووشەممە 19-5-2025، بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو گرێبەستی لە بواری نەوت و وزە لەگەڵ کۆمپانیاکانی 'ئێچ کەی ئینێرژی' و 'وێستێرن زاگرۆس'ـی ئەمریکی واژۆ کران، کۆمپانیاکان پەرە بە کێڵگەی تۆپخانە -کوردەمیر لە گەرمیان و کێڵگەی غازی میران لە بازیان دەدەن.
لێدوانی فەرمی: یادگار گەڵاڵی، شارەزای بواری نەوت و غاز بە ئاڤای ڕاگەیاند: هەموو گرێبەستێک لە سێکتەری وزە لە هەرێمی کوردستان بە گرنگ دەبینم، بە تایبەت لە سێکتەری غاز، چونکە غاز قۆناغی ڕاگوزەرە بەرەو وزەی نوێ، کاتێک وەبەرهێنانی زیاتریش لە وزەی پاکدا دەکرێت، نرخی نەوت زیاتر دادەبەزێت و لە داهاتوودا ئەوە بەڕوونی دەبینین.
ئەو شارەزایە باسی لەوەش کردووە، ئێمە نابێت تەنیا چاومان لەسەر کەرتی نەوت بێت، بەڵکو پێویستە گرنگیی زیاتر بە وزەی غاز بدرێت و ببێتە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داهات و ئابوورییەکی باشتر بۆ هەرێمی کوردستان، هەروەها کارکردنی کۆمپانیا زەبەڵاحە جیهانییەکان لە بوارەکانی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە.
زانیاریی زیاتر: هەرێمی کوردستان خاوەنی بڕێکی زۆری وزەی پاکە و پەرەپێدانیان کاریگەریی ڕاستەوخۆ و ئەرێنی لەسەر ناوچەکە دروست دەکات، بەڵام غاز کاتێکی زیاتری دەوێت تاوەکو بەرهەمەکەی ببینرێت، هەروەها پیشەزساییەکە لەسەر ئەوە وەستاوە کە چەند سەرمایەگوزاریی تێدا دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 20 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
54 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






