ئاڤا نیوز
نەخۆشخانەکانی پارێزگای دهۆک کێشەی کەمی دەرمانیان هەیە و سەرچاوەیەکیش لە نەخۆشخانەی ئازادیی شارەکە دەڵێت، حکومەتی عێراق ئەرکی خۆی جێبەجێ ناکات و بەپێی پێویست دەرمانمان بۆ دابین ناکات.
زانیاریی پەیامنێر: ڕۆژهات لوقمان پەیامنێری ئاڤا بادینان دەڵێ، تەندرووستی دهۆک لە ساڵی ڕابردوو داوای کڕینی دەرمانی لە عێراق کردووە بە گوژمەی 140 ملیار دینار، کەچی بایی لەسەدا چلی ئەو دەرمانەی ناردووە کە داوایان کردووە.
- حکومەتی هەرێمی کوردستان بایی 18ملیار دینار دەرمانی بۆ نەخۆشخانەکانی دهۆک دابین کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: هاوڵاتییەک دەڵێت، "ژنەکەم نەخۆشی درێژخایەنی هەیە، چووم بۆ نەخۆشخانەی ئازادیی بۆ وەرگرتنی 14 دەرزی، کەچی چواریان پێدام و وتیان کێشەی کەمیی دەرمانمان هەیە".
لێدوانی فەرمی: د. سەفەر یونس، بەڕێوەبەری تەکنیکى لە بەڕێوەبەرایەتی گشتى تەندروستی دهۆک دەڵێت: حکومەتی عێراق هەست بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر خەڵکی دهۆک ناکات و دەرمانمان بۆ نانێرێ، لەکاتێکدا ئەرکی ئەوە دەرمانمان بۆ دابین بکات.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






