پەیامێکی نوێ لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ بەغدا: نابێت قووتی هاووڵاتیان بە سیاسی بکرێت
- بزنس
- 25 ئایار

کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ ژمارەیەك ئەمیر و سەرۆك هۆز و كەسایەتیی هۆزەكانی پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی پەیامێکی نوێ بۆ بەغدا دەنێرێت و دەڵێت، دەبێت لە عێراق دەستوور جێبەجێ بکرێت و ناکرێت قووتی هاووڵاتیان بە سیاسی بكرێت.
چیرۆکی سەرەکی: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە ژمارەیەك ئەمیر و سەرۆك هۆز و كەسایەتیی هۆزەكانی پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق کرد. لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی باسی مێژووی دامەزراندنی دەوڵەت و دەستووری عێراق و مووچەی خەڵکی کوردستانی کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆک بارزانی لەمیانی کۆبوونەوەکەدا ڕایگەیاند، ناكرێت قووتی هاووڵاتیان بە سیاسی بكرێت و وەك چەكێك لە دژی خەڵكی كوردستان بەكار بهێنرێت.
لەبارەی دەستووری عێراقیشەوە، جەختیشی لەوە كردەوە، حوكمڕانیی لە عێراق كاتێك سەركەوتوو دەبێت كە دەستوور جێبەجێ بكرێت و هەموولایەك پابەندی هەر سێ پڕەنسیپی هاوسەنگی و سازان و هاوبەشی بن.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لە دیدارەکە شاندی میوان سوپاسی هەڵوێستی سەرۆك بارزانیان كرد بۆ هەوڵدان بۆ جێگیركردنی سەقامگیری و قووڵكردنەوەی پێكەوەژیان و برایەتی، هەروەها سوپاسی گەلی كوردستانیان كرد كە لە ڕۆژانی تەنگانە و شەڕی تیرۆردا باوەشیان بۆ ژمارەیەكی زۆری ئاوارە لە بەشەكانی دیکەی عێراق كردەوە.
لەلایەکی دیکە: ڕێککەوتی 15ـی 5ـی 2025، سەرۆك بارزانی لە چوارچێوەی گوتارێکدا لە كۆنگرەی یەكگرتنی هەردوو ڕێكخراوی یەكێتی قوتابییان و یەكێتی لاوانی کوردستان، باسی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی کرد و ڕایگەیاند، کاتی ئەوە هاتووە بە زمانێکی زۆر ڕوون لەگەڵ بەغدا قسە بکەین. هەر لە گوتەرەکەیدا گوتیشی، ئەو مامەڵەیەی بەغدا لەبارەی مووچە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەیکات، ئیتر مایەی قبووڵ کردن نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش






