نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر دەستی منداڵێك لەبڕینەوە ڕزگار دەكات
- تەندروستی
- 25 ئایار
سێ پزیشک و کارمەندی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر لەکاتی نەشتەرگەرییدا
ئاڤا نیوز
كارمەندانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر دەستی منداڵێكی تەمەن چوار ساڵان لە بڕینەوە ڕزگار دەکەن. ئیدارەی نەخۆشخانەکەش دەستخۆشی لە کارمەندەکان دەکات بۆ ئەو کارە گەورەیەی ئەنجامیان دا.
چیرۆكی سەرەكی: باوكی منداڵەكە چیرۆكی كچە چوار ساڵییەكەی دەگێڕێتەوە و دەڵێت، كچەكەم كە نەخۆشی شەكرەی هەیە، دەستی ڕاستی بەشێوەیەكی ناسروشتی زۆر ئەستوور ببوو، "گەیاندمانە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوا، بەزووترین كات نەشتەرگەی بۆ كرا و سوپاس بۆ خوا بە هەوڵی پزیشك و ستافەكەی كچەكەم ڕزگار كرا".
لێدوانی فەرمی: دكتۆر بایەخ ئازاد كە خۆی و ستافەكەی نەشتەرگەییەكەیان ئەنجامدا، دەڵێت "لەكاتی ئێشكگریمان بووین كە منداڵەكەیان هێنا، ئەویش تووشی هەوكردن و ئەستووربوونێكی زۆری دەستی ڕاستی ببوو، ئەمەش پەستانێكی زۆری لەسەر دەمارەكان و بۆڕی خوێن دروستكردبوو، بەگشتیش بەهۆی ئەوەی منداڵەكە خۆی نەخۆشی شەكرەی هەیە، دۆخی گشتیی تەندروستی جێگیر نەبوو، بەڵام بڕیارماندا دوو نەشتەرگەریی كتوپڕی بۆ بكەین".
- نەشتەرگەریی یەكەم لابردنی پەستانەكان بوو لەڕێگەی كردنەوەی برینێك و دەرفەت دان بە بۆڕیی و ملوولەكانی خوێن بۆ ئاساییكردنەوەی هاتووچۆی خوێن بە دەمارەكان. "دواتر نەشتەرگەری دووەممان بۆ ئەنجامدا بۆ داخستنی برینەكان، خۆشبەختانە هەردوو نەشتەرگەری بە سەركەوتوویی ئەنجامدرا و دۆخی تەندروستی منداڵەكە بەتەواوی ئاسایی بووەوە".
- "ئەگەر بۆ ماوەی تەنها دوو كاتژمێری دیكە نەشتەرگەرییەكەمان دواخستبووایە، ئەوا دەستی منداڵەکە بەناچاری دووچاری بڕینەوە دەهات".
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: ئیدارەی نەخۆشخانەكە دەستخۆشی لەو پزیشك و كارمەندانەی نەخۆشخانەكە دەكات كە لەو نەشتەرگەرییە دەگمەنە بەشداربوون، هاووڵاتیانیش دڵنیا دەكاتەوە لەوەی هەر نەخۆشێك ڕوویان تێبكا، هەموو هەوڵەكانیان دەخەنەگەڕ بۆ چارەسەركردنی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 46 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






