
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق نیگەرانی بەرامبەر بە بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەربڕی و داوای پێداچوونەوە بەبڕیارەکە دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیێنراوێکی لەبارەی بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە، بڵاوكردهوه.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگایێنراوێکدا ڕایگەیاند: "بڕیارەكەی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، زیان بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت و قەیرانی ئابووری دروست دەکات، هاوکات پێشێلکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و دەستوورە کە مافی سەرجەم هاووڵاتییان لەهەر شوێنێکی عێراق مسۆگەر دەکات.
زانیاریی زیاتر: دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەكات بەبڕیارەکەی بچێتەوە، خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەهیچ شێوەیەك تێكەڵی ناكۆكیی سیاسی نەكرێت، ئاماژە بەوەش دەکات، بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر، دانوستان و لێکتێگەیشتن باشترین ڕێگایە.
باکگراوند: ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 28ـی 5ـی 2025، تەیف سامى، لەڕێگەی نووسراوێکەوە حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئاگادارکردووەتەوە کە چیدیکە بەغدا ناتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بنێرێت، ئەمەش بە پاساوی ئەوەی هەرێمی کوردستان بڕی پشکی خۆی لە یاسای بودجە تێپەڕاندووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 27 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش





