
دیمەنی شوێنێکی فرۆشتنی گۆشت لە شاری هەولێر؛ وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستی گۆشتفرۆشەكان ئاگادار دەكاتەوە لەوەی خۆیان بە دووربگرن لە سەربڕینی ئاژەڵ بۆ قوربانی لەكاتی گومانكردن لە نەخۆشی یاخود بینینی گەنە، هاوكات دڵنیاببنەوە لەوەی ئاژەڵەكە لە شوێنی باوەڕپێكراودا كڕدراوە.
چیرۆكی سەرەكی: بەمەبەستی دووركەوتنەوە لە تووشبوون بە نەخۆشی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان ژمارەیەك ڕێنمایی بۆ گۆشتفرۆش و ئەو كابانانەی گۆشتی ئاژەڵ ئامادە دەكەن، بڵاودەكاتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی فەرمیی وەزارەتی تەندروستی كە وێنەیەكی تایبەت بۆ ئاڤا نێردراوە، داوا لە گۆشتفرۆشەكان و ئەوانەشی كە گۆشتی ئاژەڵ ئامادە دەكەن، دەکات، مەرج و ڕێنماییەكانی سەلامەتی لەبەرچاو بگرن.
ڕێنماییەكان بۆ كابانی ماڵ:
٠ كوڵاندنی گۆشت بەباشی بەر لە خواردنی.
٠ هەڵگرتنی گۆشتی خاو بەشێوەی تەندروست لەناو ساردكەرەوە یاخود بەفرگر.
٠ جوان شووشتنی ئەو كەرەستانەی بۆ ئامادەكردنی گۆشت بەكار دەهێنرێت، ئینجا بۆ مەبەستی تر بەكاربهێنرێتەوە.
٠ كڕینی گۆشت لەشوێنی باوەڕپێكراو كە مۆری تەندروستی پێوەبێت.
٠ بەكارهێنانی دەستكێش لەكاتی ئامادەكردنی گۆشت.
ڕێنماییەکان بۆ ئەو گۆشتفرۆشانەی ئاژەڵ سەردەبڕن:
٠ دڵنیابوونەوە لەوەی قوربانییەكە لە شوێنی باوەڕپێكراو كڕدراوە.
٠ پێویستی بەكارهێنانی كەرەستەی خۆپارێزیی گۆشتفرۆش و سەرجەم هاوكارەكانی، لەكاتی كەوڵكردن و پارچەپارچەكردنی قوربانیەكە وەك (دەستكێش، ماسك، سەدریەی گۆشت فرۆشتن، جزمە).
٠ لەكاتی گومانكردن لە نەخۆشی ئاژەڵەكە یان بینینی گەنە دووربكەورەوە لە سەربڕینی ئاژەڵەكە و خاوەن قوربانییەكەی لێ ئاگادار بكەرەوە.
٠ لەكاتی هەستكردن بە تا، هێلنج و ڕشانەوە، سكچوون، ئازاری ماسوولكە و شەكەتی لە خۆت یان خانەوادەكەت، خێرا سەردانی نەخۆشخانە بكە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 19 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
53 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






