جۆرە گوڵێکی دەگمەن بۆ یەکەمجار لەدوای سەدەیەک لە بەریتانیا دەردەکەوێتەوە
- ژینگە
- 7 حوزەیران

گوڵی "پێڵاوی خاتوونە زەردەکە"
ئاڤا نیوز
گوڵی ئۆرکید، ئەو گوڵەی کە ناوی "پێڵاوی خاتوونە زەردەکە"ـی لێنراوە و شارەزایانی ژینگە پێیانوابوو لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەمدا لەناوچووە، دووبارە لە بەریتانیا دەردەکەوێتەوە.
لێدوانی فەرمی: شارەزایان ڕۆژی سێشەممە، ڕایانگەیاند، گوڵێکی ئۆرکیدی دەگمەن کە خەریک بوو لە بەریتانیا لەناوبچێت، بۆ یەکەمجار لەدوای سەدەیەک لە ژینگەدا دۆزرایەوە، ئەمەش وەک بەرهەمی هەوڵە درێژخایەنەکان بۆ پاراستنی.
پێشتر زانایان پێیانوابوو، ئەم گوڵە، کە ناوی "پێڵاوی خاتوونە زەردەکە"ی (lady's-slipper orchid) لێنراوە و پەڕەگوڵی ئەرخەوانی هەیە، لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەمدا لەناوچووە، بەهۆی زیادەڕۆیی لە کۆکردنەوەیدا کە پەیوەست بوو بە گرنگیپێدانی زۆری لە سەردەمی ڤیکتۆریادا (1837-1901).
زانیاریی زیاتر: لە ساڵی 1930، یەک گوڵ لە شوێنێکی دوورەدەستی پارکی نیشتمانیی یۆرکشایەر دەیڵز لە باکووری ئینگلتەرا دۆزرایەوە. شوێنەکەی بە نهێنی هێڵدرایەوە و خۆبەخشان بە نۆرە ڕێگرییان لە دزینی دەکرد.
لەلایەکی دیکە: جۆنۆ لیدلی، بەڕێوەبەری پڕۆژە لە "یۆرکشایەر وایڵدلایف تراست" گوتی: "بینینی ژمارەیەکی زۆری گوڵی پێڵاوی خاتوونە زەردەکە کە دووبارە دەست بە زۆربوون دەکەنەوە، هیوایەکی ڕاستەقینەمان پێدەبەخشێت بۆ داهاتوو."
چی ڕوویدا: بۆ یەکەمجار لەدوای ئەم دۆزینەوەیە و پاش نزیکەی سەدەیەک، دامەزراوەی "یۆرکشایەر وایڵدلایف تراست" و گرووپەکانی تری پاراستن ڕایانگەیاند، کە لە حوزەیرانی 2024، یەک گوڵیان لە سرووشتدا لە شوێنێکی دووبارە چاندنەوەدا بینیوەتەوە.
دوو ساڵ پێش ئێستا، ڕێکخراوەکە یارمەتییەکی دارایی لە دەستەیەکی بەریتانی تایبەت بە پاراستنی ژینگە وەرگرت، بەمەبەستی گرنگیدان بەم گوڵە ئۆرکیدە و دووبارە چاندنەوەی لە ناوچە گونجاوەکاندا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
تورکیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ نەتانیاهۆ دەردەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: نزیکەی نیوەی کاندیدان تەمەنیان لە خوار 40 ساڵییە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێگەدەدەین هەنگاریا نەوتی ڕووسیا بکڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






