
دیمەنی دووکانێکی گۆشتفرۆشی. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون، ڤێرتێرنەری دهۆک بڕیاریداوە بە هەموو شێوەیەک هێنانی گۆشتی سوور لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق قەدەغە بکات و لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش سنوورداری دەکات.
وێنە گەورەکە: تای خوێنبەربوون، نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە لە ڕێگای ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا پێنج حاڵەتی تووشبوون بەو نەخۆشییە لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە و یەکێکیان گیانی لەدەستداوە، دواترین تووشبوو لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوو.
لێدوانی فەرمی: د. نیشتمان عارف، بەڕێوەبەری ڤێرتێرنەری دهۆک بە ئاڤا میدیای وت، دەمێکە بڕیاری هێنانی گۆشتی ئاژەڵمان لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق قەدەغە کردووە، بۆ ناوخۆش هەر گۆشتێک لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی بهێنرێتە ناو دهۆک پێویستە بە نووسراوی فەرمی بێت و سەرچاوەکەی دیار بێت و پشکنینی بۆ کرابێت.
زانیاریی زیاتر: "لە بازاڕەکانی گۆشتفرۆشی دهۆک ڕێگە بە فرۆشتنی گۆشتی وردکراو (قیمە) نادرێت، ئەگەر کڕیارێک بیەوێت گۆشتەکە دەستنیشان دەکات و گۆشتفرۆشەکە بۆی دەکات بە قیمە" د. نیشتمان عارف وا دەڵێت.
بۆچی گرنگە: ڕێکارەکانی خۆپارێزی وا دەکات تای خوێنبەربوون کۆنتڕۆڵ بکرێت، چونکە نەخۆشییەکی ڤایرۆسی بکوژە و مەترسی لەسەر ژیانی هاونیشتمانیان دروست دەکات، لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق سەروو 100 حاڵەتی تووشبوو تۆمار کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 49 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






