دیمەنی پاشماوەی سووتان
ئاڤا نیوز
بەتۆمەتی ئاگر کەوتنەوە ژمارەیەک هاووڵاتی لەلایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەستگیر دەکرێن و ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
وێنە گەورەکە: بەهۆی کەمتەرخەمی هەندێک لە هاووڵاتیان لەکاتی پێگەیشتنی دانەوێلە، ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لەناو گەنمی جووتیاران کەوتەوە و زیان بە بەرهەمی گەنمی جووتیاران گەیشت، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکان و هۆکاری کەوتنەوەی ئاگر پێنج هاووڵاتی دەستگیر دکرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوون بەڕێنماییەکان و کەمتەرخەمی و هۆکار بۆ کەوتنەوەی ئاگر لە سنوری پارکی هەواری شار پێنج هاووڵاتیی لەلایەن بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەستگیرکران.
- پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ تۆمەتباران ڕێکخراوە بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوە.
لەلایەکی دیکەوە: پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، "مەفرەزە هاوبەشەکانی بارەگای بەڕێوەبەرایەتیمان لەگەڵ بەشی پۆلیسی دارستانی سلێمانی و بنکەکانی بەردەوام لە بناری چیای گۆيژە و ئەزمەڕ ڕێنمایی هاووڵاتیان و گەشتیاران دەکەن کە ئاگر نەکەنەوە، لەپێناو پارێزگاری و پاراستنی ئەو زنجیرە چیایە لە سووتان".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 27 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






