ئاڤا نیوز
تاوەکو ئێستا ئاگرەکەی شاخی دەلوجە لە قەرەداخ کۆنترۆڵ نەکراوە و زیانی زۆری بە ژینگە و ڕەز و باخی سنوورەکە گەیاندووە.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو ئاگر لە چیای دەلوجە لە چیای قەرەداخ کەوتەوە ، بەهۆیەوە ڕووبەرێکی زۆری پاوان و دارستانی شاخەکە و ڕەز و باخی سنوورەکە سووتاوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: قایمقامیەتی قەزای قەرەداخ لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، هەر لە سەرەتای كەوتنەوەی ئاگرەكە تاوەكو ئێستا هەریەك لە بنكەی ئاگركوژێنەوەی قەرەداخ، سێوسێنان، بەشی پۆلیسی قەرەداخ و دانیشتووانی گوندەكانی ئەو سنوورە و تیمی فڕۆكەوانیی پارێزگای سلێمانی و بنكەی ئاگركوژێنەوەی دەربەندیخان بەردەوام لە ئەرکدابوون بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە، بەڵام بە هۆكاری بوونی پووش و پاوانی زۆر و فراوانيی شوێنەكە و سەختیی ناوچەكە ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ نەكراوە.
زانیاریی پەیامنێر: بە پێی زانیارییەکانی چۆمان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا میدیا، ئاگرەکە تا ئێستا تەواو کۆنتڕۆل نەکراوە، لە هەندێ شوێن کە ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرابوو، و بەهۆی پوش و پاوانەوە جارێکی دیکە ئاگر کەوتووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: هێمن كەمەرخان، گوتەبێژی پۆلیسی دارستانی سلێمانی بە ئاڤای گوت: ڕووبەرێکی فراوانی دارستان سووتاوە و زیانی زۆری بە ژینگەی سنوورەکە گەیاندووە ، لەگەڵ هەوڵەکانی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە لێکۆڵینەوەش لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستی پێکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 3 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
37 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






