ئاڤا نیوز
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا شەپۆلێکی گەرما ڕووی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردووە، پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا دەڵێت 'بەرزترین پلەی گەرما لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان تۆمار دەکرێت'.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا ڕایگەیاند: کاریگەری شەپۆلێکی گەرما هاتووەتە ناوچەکە، لە هەولێر مەودای بینین بەهۆی خۆڵبارینەوە لەنێوان دوو تا چوار کیلۆمەتر و لە باشووری عێراق مەودای بینین لە کیلۆمەترێک کەمترە. گەرمترین شوێن لە هەرێمی کوردستان ئیدارەی گەرمیانە کە پلەی گەرما تێیدا دەگاتە 45 پلە، هەروەها نزمترین پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەرانە کە پلەی گەرمای 28 پلەیە.
زانیاریی زیاتر: پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە.
دهۆک: بەرزترین پلە 33 و نزمترین 20 پلە
زاخۆ: بەرزترین پلە 38 و نزمترین 23 پلە
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران: بەرزترین پلە 36 و 19 پلە
ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین: بەرزترین پلە 39 و 26 پلە
ئیدارەی گەرمیان: بەرزترین پلە 45 و نزمترین 27 پلە
حاجی ئۆمەران: بەرزترین پلەی گەرما 28 و 14 پلە
لەلایەکی دیکەوە: بە وتەی شێخ دارا، پلەی گەرما لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق لە نێوان 48 تاوەکو 52 پلە دەبێت.
ئەمەش بزانە: هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو، لە ڕۆژانی 13 و 14ـی مانگی 7ـی ئەمساڵ بەهۆی هەڵگەڕانەوەی پلەکانی گەرماوە ئەگەری بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت. شێخ دارا وا دەڵێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 27 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






