حکومەتی کوردستان چاوەڕوانی دادگای فیدراڵییە بۆ گرتنەبەری بژاردەی دیکە بۆ ناردنی مووچە
- بزنس
- 21 حوزەیران

دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، هەفتەی ڕابردوو پێش دەستلەکارکێشانەوەی دادوەرەکان لە ڕۆژی پێنجشەممە، سەرۆکی دادگای فیدراڵی ڕای دادوەرەکانی وەرگرتبوو بۆ دەرکردنی ئەمری وەلائی - فەرمانی سالای لەبارەی مووچە. ئەگەر ئەم هەفتەیەش فەرمانە وەلائییەکە دەرنەکرێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە گرتنەبەری بژاردەی دیکە دەکات
وێنە گەورەکە: هەرچەندە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان لە سەرەتای ئەمساڵەوە ڕێککەوتنی لەبارەوە کرا و بڕیاردرا مانگانە لەکاتی خۆی ڕەوانە بکرێت، بەڵام لە مانگی چوارەوە بەغدا بڕیاری دا کە چیتر مووچە نانێرێت و بابەتەکە کەوتە لای دادگای فیدراڵی.
زانیاریی تایبەت: دادگای فیدراڵی کۆبوونەوەیەکی کردووە، سەرۆکی دادگا و چوار دادوەر لە کۆبوونەوەکە بەشدار بوونە، واتا پێنج کەس و ڕێژەی یاسایی تەواو بووە. چوار ئەندامەکەی تر ئەوکات لە حەج نەگەڕابوونەوە.دادگاکە خۆی هەشت ئەندامی سەرەکی هەیە، لەگەڵ سەرۆکی دادگا دەبنە نۆ، ئەمانە مافی دەنگدانیان هەیە.
دادوەرەکان بە نهێنی دەنگیان داوە و تاوەکو ئێستا ئەنجامی دەنگدانەکە ئاشکرا نەکراوە. چوار دادوەرەکەی تریش ئەوانەی لە حەج بوون، کە گەڕانەوە پێش ئەوەی دەست بەکار ببنەوە، دەستیان لەکار کێشایەوە، دوو دادوەری تریش کە سەرەکی بوون و دەنگیان دابوو لەبارەی فەرمانە وەلائییەکە، لەگەڵ سی دادوەری تری یەدەگ دەستیان لەکار کیشایەوە.
زانیاریی زیاتر: سبەی یەکشەممە دەوام دەستپێدەکاتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ڕوون نییە ئایا ئەو شەش دادوەرە سەرەکییەی دەستیان لەکار کیشاوەتەوە، دەست بە دەوام دەکەنەوە یان دەستلەکارکێشانەوەکەیان پەسەند دەکرێت.
ئەگەر دەستلەکارکێشانەوەی دادوەرەکان پەسەند نەکرێت، ئەوان دەست بە دەوام دەکەنەوە و ڕای ئەوانیش وەردەگیرێت و دەنگ دەدەن بۆ دەرکردنی فەرمانە وەلائییەکە. ئەگەر دەستلەکارکێشانەوەشیان پەسەند کرا، ئەوا دەبێت شوێنیان پڕبکرێتەوە، چ بە دادوەری یەدەگ بێت یان بە دادوەری تر، ئەمەش پرۆسەیەکی ئاڵۆزە و کاتی زۆری دەوێت.
تاکە شت کە هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی دەکات، ئایا دادگای فیدراڵی فەرمانە وەلائییەکە دەردەکا یان نا، بەتایبەتی سەرۆکی دادگا دەسەڵاتی هەیە فەرمانەکە دەربکات.
لێدوانی فەرمی: لەبارەی ئەوەی سەرۆکی دادگا دەسەڵاتی ئەوەی هەیە فەرمانەکە دەربکات، دادوەرێکی دادگای فیدراڵی بە ئاڤای گوت: بەڵێ دەسەڵاتی هەیە، دەنگدانیش کراوە، بەڵام گرفتێک هەیە، فەرمانەکە ئیدراییە و لەسەر بابەتێکی حەساسە، گرفتی گەورەش لە دادگا هەیە، بۆیە قورسە سەرۆکی دادگا بە تەنها خۆی بخاتە ژێر ئەم بەرپرسیارەتییە گەورەیە. سەرۆکی دادگا دەیەوێت بڕیارەکە کۆدەنگی لەسەر بێت.
هەنگاوی داهاتوو: ئەگەر ئەم هەفتەیە فەرمانە وەلائییەکە دەرنەکرێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە گرتنەبەری بژاردەی دیکە دەکات. یەکێک لە بژاردەکانیش ئەوەیە حکومەتی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی عێراق دەست بە گفتوگۆ بکات و ڕێگا و شێوازێکی دیکە بدۆزنەوە و کێشەکە چارەسەر بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 36 خولەک لەمەوپێش
لە کەرتی غەززە لە 24 کاتژمێردا 88 کەس کوژراون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگرێکی گەورە لە فەرەنسا کەوتووەتەوە کەسێک بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ 85 دۆلار بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق باسی مووچە دەکرێت
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
داهاتی نانەوتی مانگی حەوت ئامادە دەکرێت