دوای چارەسەری کێشەی کارتە بانکییەکانیان؛ ئەندامانی حەشدی شەعبی مووچە وەردەگرن
- بزنس
- 1 تەممووز

هێزە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی مووچەی مانگی حوزەیرانی ئەندامانی حەشدی شەعبی بەهۆی ڕاگرتنی کارتە بانکییەکانیان لەکاتی خۆیدا دابەشنەکرا، ئێستا کێشەکانیان چارەسەرکراوە و لە ئەمڕۆ بەدواوە مووچەکانیان وەردەگرن.
وێنە گەورەکە: 28ی ئەم مانگە فەرماندە باڵاکانی حەشدی شەعبیی و پەرلەمانتارانی عێراق ئاشکرایان کرد کە بەهۆی ترسی لە سزاکانی ئەمریکا، ئەو کۆمپانیا تایبەتەی کارتی بانکی بۆ ئەندامانی حەشد دروستکردبوو لە پرۆسەکە کشاوەتەوە و بەوهۆیەش دابەشکردنی مووچە ڕاگیراوە، بەڵام دواتر دەستەی حەشدی شەعبی چارەسەربوونی کێشەکەی ڕاگەیاند.
زانیاریی لە پەیامنێرەوە: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە بەغدا ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە ئەندامانی حەشدی شەعبی لینکێکی ئەلیکترۆنییان بۆ نێردراوە و دوای ئەوەی زانیاریی کارتە بانکییەکەیان تۆمار دەکەن، لینکەکە شوێنی دابەشكردنی مووچەکانیان بۆ دەنێرێت و دەتوانن بچن مووچەکانیان لەو شوێنە وەربگرن.
وتیشی، ئەم ڕێکارە کاتییە و تەنیا بۆ مووچەی مانگی شەش بووە، بڕیارە لە مانگی داهاتووەوە ئەندامانی حەشدی شەعبی مووچەکانیان لەجێگەی بانکی ڕافیدەین، لەڕێگەی کارتە بانکییەکانی بانکی نەهرەینەوە وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 22 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
56 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






