وەزارەتی دارایی لیستی ئەو کەسانەی لە داهاتی ناوخۆ مووچە وەردەگرن جیا دەکاتەوە
- بزنس
- 5 تەممووز

دراوی عێراقی. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، گەنجینەکانی ئاگادار کردووەتەوە کە لیستی ئەوانەی گرێبەستن، یان بە کرێی ڕۆژانە کار دەکەن و مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە، جیا بکەنەوە و ڕەوانەی وەزارەت بکرێت.
وێنە گەورەکە: هەزاران فەرمانبەر مانگانە لەسەر داهاتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچە وەردەگرن، ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووری داتاکانیان کۆ دەکاتەوە بۆ ئەوەی بە شەفافی بیخاتە بەردەم بەرپرسانی بەغدا و ڕوون بێت کە بەشێکی داهاتی ناوخۆ بۆ مووچەی ئەو توێژانە دابین دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە ئاڤای گوت، دەمانەوێت نوێترین ئەپدەیتی ئەو داتایەمان لەبەردەست بێت، هەر کاتێک بەغدا داوای کرد دەخرێتە بەردەمیان، سەرجەم بەشەکان جیا دەکرێنەوە بەجیا داتاکان و تێچووی مانگانەیان دەخرێتەڕوو.
زانیاریی زیاتر: لە هەرێمی کوردستان چەند جۆرێک گرێبەست هەن کە مووچەی مانگانەیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت، پێکهاتوون لە گرێبەستی داهات، گرێبەستی ئاسایی، گرێبەستی ئەوانەی بازرگانیین و پێیان دەڵێن گرێبەستی (کەپەک) و ئەوانەشی بە کرێی ڕۆژانە کار دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 26 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






