
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، بۆ دابەشکردنی مووچە چاوەڕوانی ناردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانن لەلایەن بەغدا. جەختیش دەکاتەوە ئەگەر حکومەتی عێراق پارە بنێرێت لە نزیکترین کاتدا دەست بە دابەشکردنی دەکەن.
لێدوانی فەرمی: ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئەمشەو بڵاوکرایەوە، ڕایگەیاند: لیستی سەرجەم مووچەخۆران لای ئێمە هیچ کێشەیەکی نەماوە و سەرجەم کارەکانمان بەئەلیکترۆنی کردوون، لەمەودوا مانگانە دەتوانین بە یەک کلیک لیستی مووچەخۆران بۆ بەغدا بنێرین.
بابەتی سەرەکی: لەبارەی دەستکردن بە دابەشکردنی مووچە کە گرنگترین پرسە بەلای مووچەخۆرانەوە، وەزیری دارایی گوتی: "چاوەڕوانی ناردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانین لەلایەن بەغدا و هەر کاتێک بنێردرێت لە نزیکیترین کاتدا دەست بە دابەشکردنی دەکەین، بەڵام ناکرێت مووچەی نزیکەی 360 هەزار مووچەخۆر دابەش نەکرێت، پێنج ڕۆژ پێش ئێستا لەگەڵ بەغدا ڕێککەوتین ناوی مووچەخۆرانی ئەمنی بە کۆد بنێرین، کۆدەکان نێردراون و ئێستا چاوەڕوانی ناردنی پارەین".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاوات شێخ جەنابی باسی لەوە کرد لە کۆبوونەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان هەموو لایەنەکان بەدڵسۆزییەوە باسی مووچەیان کردووە و هیچ لایەک دژی دابەشنەکردنی نەبووە. گوتیشی: "لەوێ پرسیار کرا ئایا کەس ڕازییە مووچە نەدرێت بە هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە؟ یەک کەس ناڕەزایەتی دەرنەبڕی کە تیمی گۆڕان و یەکێتیش بەشدار بوون، لایەنێک نییە داوای کردبێت مووچە دابەش بکرێت و لایەنێکی دیکە ڕەتی کردبێتەوە".
زانیاریی زیاتر: وەزیری دارایی ئاماژەی بەوە کرد لەگەڵ بەغدا ڕێککەوتوون لیستی مووچەخۆرانی هێزە ئەمنییەکان بە کۆد بنێرین و لە بەغداش بەهەمانشێوەیە، گرووپە چەکدارەکانی عێراق لە سەرۆکایەتیی حکومەت مووچە وەردەگرن نەوەک وەزارەتی دارایی. جەختیشی کردەوە ئەوەی لەسەریان بووە 100% کردوویانە و هەموو شتێکیان لەبارەی داهاتی ناوخۆ و لیستی مووچەخۆران ڕادەستی بەغدا کردووە.
گۆشەیەکی دیکە: ئاوات شێخ جەناب دووپاتی کردەوە کە بەغدا بۆمبی هەڵداوەتە ماڵی کوردەوە و دەیەوێت هەرێمی کوردستان بکاتە دوو بەش، "بەڵام با کەس دڵی خۆش نەبێت بەوەی هەرێمی کوردستان بشکێت، ئەگەر هەرێم بشکێت هەموومان دەشکێین، هەندێک هەڵوێست هەن ماڵوێرانییان بەدوادا دێت و هیچ لایەنێک لە تێکچوونی قەوارەی هەرێمی کوردستان سوودمەند نابێت".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە نەوت و خانەنشینان کۆدەبێتەوە
- بزنس
- 59 خولەک لەمەوپێش
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە؛ کێشەی نییە و دەنێردرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: چاوەڕێی ئۆکرایناین بۆ دەستپێکردنی دانووستان
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕازیلی بەشێوازێکی نوێ دەگەڕێتەوە بۆ عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
- بزنس
- 59 خولەک لەمەوپێش
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە؛ کێشەی نییە و دەنێردرێت
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ناردنى مووچەى مانگى 4 تەنیا واژۆى تەیف سامى ماوە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە هەزار خانەنشین چوار مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی بۆ گەنجینەکان: چەکی پارەکانتان ئامادە بکەن