
گەڕانەوەی ئاوارەکان لە کەمپەکانەوە بۆ زێدی خۆیان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئاشکرای کرد، دواکەوتنی پەسەندکردنی بودجەی 2025، کاریگەریی نەرێنی لەسەر گەڕانەوە و پشتیوانیکردنی خێزانە ئاوارەکان دروست کردووە.
وێنە گەورەکە: بڕیارە تا کۆتایی مانگی تەمووزی ساڵی 2024، سەرجەم کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان دابخرێن و هەموو ئاوارەکان بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە بۆنەی گەڕانەوەیان وەک هاوکارییەک بڕی چوار ملیۆن دینار و چەند کەرەستەیەکی کارەبایی ناوماڵ وەك (شاشە پلازما ، تەباغ ، ساردكەرەوە ) بەهەموو خێزانێک دەبەخشێت.
لێدوانی فەرمی: عەلی عەباس، وتەبێژی فەرمیی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند: دۆسیەی ئاوارەکان هێشتا پێویستی بە پشتیوانییەکی گەورەی دارایی هەیە بۆ دابینکردنی پێداویستیی مرۆیی و بژێویی ژیانیان بەمەبەستی هاندانی ئەو کەسانەی تاوەکو ئێستا لە کەمپەکاندا، بەتایبەتی لەکەمپەکانی هەرێمی کوردستان دەژین.
زانیاریی زیاتر: عەباس ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەت ناچار بووە پشت بەو بودجە کەمەی ساڵانی ڕابردوو ببەستێت کە بۆی ماوەتەوە، بۆ ئەوەی ژمارەیەک پڕۆژەی تایبەت بە ئاوارەکان جێبەجێ بکات، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەو بڕە پارەیە سنووردارە و لەگەڵ دۆخی ئاوارەکان ناگونجێت، ئەمەش کاریگەریی کردووەتە سەر هەوڵەکانی گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ ناوچە ئازادکراوەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 26 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش





