ڤێرتێرنەری دهۆك بەدواداچوون بۆ لەناوچوونی هەزاران ماسی لە ئاوی بەنداوی مووسڵ دەکات
- ژینگە
- 10 تەممووز

دیمەنی ئەندامانی ڤێرتێرنهرى دهۆك لەسەر بەنداوی مووسڵ. وێنە؛ ڤێرتێرنهرى دهۆك
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی ڤێرتێرنهرى دهۆك، بهدواداچوون بۆ لهناوچوونى ههزاران ماسی له ئاوى بهنداوى مووسڵ دەكات، بهپێی لێكۆڵینهوه سهرهتاییهكانی لیژنە تایبەتمەندەكان، تهزووى كارهبا هۆكاری مرداربوونەوەی ئەو ماسییانە بووە.
چیرۆکی سەرەکی: دەریاچەی مووسڵ بەهۆی فراوانییەكەی، بەشێكی كەناراوەكانی جگە لە پارێزگای نەینەوا، كەوتووەتە سەر سنووری پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، دوای ئاگاداركردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی ڤێتێرنەری دهۆك، بەوەی كە ژمارەیەكی زۆری ماسی لەو دەریاچەیە مردار بوونەتەوە، بەڕێوەبەرایەتییەكە لیژنەیەكی بۆ بەدواداچوونی هۆكارەكەی پێكهێنا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی ڤێرتێرنەری دهۆك، لیژنهكە چهند نموونهیهكى ئهو ماسییانهیان هێناوهتهوه كه لهناوچوونه، دوای پشكنینی تاقیگەیی، بۆیان دهركهوتووه كه ماسییهكان ژههراوى نهكراون و هیچ نەخۆشییەكی كوشندەشیان نەبووە، و گومان دەكرێت بەهۆی لێدانی تەزووی كارەباوە لەلایەن ڕاوچییانەوە، ئەو ماسییانە لەناوچووبن، بەو پێیەی ماسییە مرداربووەكان لە جۆری بچووك و وردن و بە دەگمەن ماسی گەورەیان تێدایە.
لێدوانی فەرمی: موقەدم 'رەمەزان سیاری' بەرپرسی مەفرەزەکانی هێزی پێشمەرگەی پاراستنی ژینگەی دهۆک بە زەید تەها، پەیامنێری ئاڤای وت، "ڕەنجی ساڵێکی پاراستنی سامانی ماسیمان بە داخەوە بە خەسارەت چوو"، ڕوونیشی كردووەتەوە، كە سەرەڕای هەوڵەكانی حكومەت بۆ قەدەغەكردنی ڕاوەماسی لە وەرزی دانانی گەرای ماسی، كەچی ژمارەیەك ڕاوچیی سەرپێچیكار زۆر بێ ویژدانانە هەڵساون بە بەكارهێنانی تەزووی كارەبا لە ئاوەكە و سەرەنجام ئەو كارەساتەی لێ كەوتووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






