
چەند فەرمانبەرێک لە کاتی کارکردن
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری نووسراوی بۆ وەزارەتەکان کردووە بەزووترین کات لیستی مووچە و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران ئامادە بکەن، بەڕێوەبەرێکی وەزارەتەکە دەڵێت، هەر فەرمانبەرێک ئێستا شایستەی چ پلە و مەرتەبەیەکە، دەبێ له لیستی مانگی سێ دیاری بکرێت.
وێنە گەورەکە: بەهۆی قەیرانی دارایی لە 1-1-2016ەوە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی مەدەنی ڕاگیراوە، بەپێی داتاکانی بایۆمەتری ژمارەی فەرمانبەرانی مەدەنی و مامۆستایان (710 هەزار و 282) کەسە، تاوەکو ئێستا ساڵانە تەنیا سەرمووچە دەبەسترا، لەمەودوا پلەبەرزکردنەوەش دەستپێدەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: مهولوود سابیر، بهڕێوبهری گشتیی بانكه بازرگانییهكان بە ئاڤا نیوزی گوت: "ئێمە وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەرکی خۆمان جێبەجێ دەکەین، دەبێت حکومەتی عێراقیش پابەند بێت بە پێدانی شایستە داراییەکانی فەرمانبەران".
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ دەست بە پرۆسەکە کراوە، دوو لیست ئامادە دەکرێن و بۆ بەغدا دەنێردرێن، لیستی مووچەی مانگی سێ بە جیا و لیستی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران بە جیا. ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەی دوو تا سێ پلە بەرزکردنەوەیان ڕاگیراوە، لە لیستەکەدا سەرجەم پلەبەرزکردنەوەکانیان بۆ دەکرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش





