
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق میوانداریی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقی کرد و بەر لە دەستپێکی کۆبوونەوەکە و لە وەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەنووساندا کە ئایا کەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دەنێرێت، تەیف سامی گوتی: "نازانم".
وێنە گەورەکە: تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بۆ سێ تەوەر میوانی لیژنەی داراییە ئەوانیش بریتین لە: ئاستی جێبەجێکردنی کارنامەکانی حکومەت لەبواری دارایی بەگشتی و بەتایبەت پەرەپێدانی بانکەکان، ئاگاداربوون لە خەرجی و داهاتە ڕاستەقینەکان بۆ ساڵانی دارایی (2023 - 2024 - 2025) و ئاگاداربوون لە هۆکارەکانی نەناردنی خشتەکانی بودجەی ئەمساڵ.
زانیاریی لە پەیامنێرەوە: تەیف سامی، بەر لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ لیژنەی دارایی وەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەنووسانی دایەوە سەبارەت بەوەی کەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دەنێرێت، لە وەڵامدا تەیف سامی وتی، "نازانم" کەی مووچە دەنێردرێت.
لەلایەکی دیکەوە: کۆبوونەوەکەی تەیف سامی و لیژنەی دارایی کاتژمێر: 12:00ی نیوەڕۆ دەستیپێکرد و تیایدا پەرلەمانتاران لە ڕێکار و قۆناغەکانی ئامادەکردنی خشتەی بودجەی 2025 ئاگادار دەکرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 31 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






