
دیمەنی گۆمی کانی بەرازان لە مەهاباد
ئاڤا نیوز
بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و وشکەساڵییەوە ئاوی گۆمی کانی بەرازان لە مەهاباد کەمیکردووە و بەرپرسانی ناوچەکەش هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکە دەدەن.
وێنە گەورەکە: گۆمی نێودەوڵەتیی کانی بەرازان لە مەهاباد، کە بە یەکێک لە گرنگترین گۆمەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دادەنرێت و بە ژینگەیەکی بەنرخ بۆ باڵندە ئاوییەکان و کۆچەرەکان دادەنرێت، ئەمساڵ یەک ملیۆن مەتر سێجا ئاوی بۆ تەرخان کراوە، کە ئەم بڕە ئاوە دەتوانێت سوودێکی زۆری بۆ باڵندە ئاوییەکان و ئەو باڵندانەش هەبێت، کە لە کەنار گۆم و سەرچاوە ئاوییەکان دەژین.
لێدوانی فەرمی: فاروق سلێمانی، بەڕێوەبەری کارگێڕیی پاراستنی ژینگەی مەهاباد ڕایدەگەیێنێت، لەم وەرزەدا هەزاران باڵندەی کۆچەر و ناوخۆیی لە گۆمی نێودەوڵەتیی کانی بەرازان دەژین، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەی زاوزێی باڵندەکان لەم گۆمەدا 30% زیادی کردووە، لە پشکنینەکانیشدا هێلانەی باڵندە دەگمەن و ئەوانەی مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە وەک مراویی سەرسوور و مراوی تاجدار بینراوە.
خاڵە ئەرێنییەکان: گۆمی کانی بەرازان ژینگەیەکی گرنگە بۆ چەندین جۆری باڵندەی پارێزراو و گرنگ، لەوانە مراوی سەرسپی، مراویی تاجدار، مراوی قاوەیی، مراوی سەرخەنەیی، مراوی چاوزێڕین و قازی مل درێژ و جۆرە دەگمەنەکانی دیکەی وەک مراوی مەڕمەڕی، فلامینگۆ و چەندین باڵندەی دەگمەنی دیکە.
باکگراوند: گۆمی کانی بەرازان لە ساڵی 2006ـەوە وەک ناوچەی قەدەغەکردنی ڕاو ناسێنراوە و بەپێی دوایین لێکۆڵینەوەکانیش 75 جۆر باڵندەی ئاوی و کەنار ئاوی لە 11 خێزانی جیاواز لەم گۆمەدا دەژین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 7 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
41 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






