
دیمەنی هاووڵاتیەک لەکاتی خۆ فێنککردنەوە لە گەرمای هاوین. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
تا دێت پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و کەشناسیی پارێزگای سنەش هۆشداریی ئاستی پرتەقاڵی لە هاتنی گەرمایەکی بەتین بە دانیشتووانی سنووری پارێزگاکە دەدات.
وێنە گەورەکە: بە هۆی بەرزبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کەشناسیی پارێزگای سنە هۆشداریی ئاستی پرتەقاڵی ڕادەگەیێنێت و دەڵێت، پێویستە هاووڵاتیان ڕێنماییەکانی خۆپاراستن لە گەرما بە جددی وەربگرن و لە کاتە گەرمەکاندا خۆیان لە چالاکییەکانی چوونە بەرخۆر و دەرەوە بپارێزن.
لێدوانی فەرمی: ڕەحیم سدیقی، بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسیی پارێزگای سنە ڕایدەگەیێنێت: سەرەتای هەفتەی داهاتوو هۆشداریی ئاستی پرتەقاڵی دراوە سەبارەت بە هاتنی شەپۆلێکی گەرما لە پارێزگاکەدا و تاوەکو کۆتایی هەفتەش پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن و گەرماکە زیاتر دەبێت.
- پێشبینییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەرزترین پلەی گەرمای ڕۆژانە لە نیوەی باشووری پارێزگاکە بگاتە نێوان 41 بۆ 46 پلە، دوێنێش لە گەرمترین کاتژمێرەکانی ڕۆژدا، پلەی گەرما لە سەوڵاوای هەورامان 45 پلە، سەروئاباد 42 پلە، سنە 41 پلە و کامیاران 40 پلە تۆمار کراوە.
- ئەگەری ئاگرکەوتنەوە لەو ناوچانەدا هەیە کە پووش و پاوانیان زۆرە و هۆشداری بە جووتیاران و هاووڵاتیان دەدات خۆیان لە ئاگرکردنەوە و جێهێشتنی پاشماوەی ئاگر لەو ناوچانە بپارێزن.
باکگراوند: هۆشداریی ئاستی پرتەقاڵی لە پێشبینییەکانی کەشوهەوادا بە واتای ئەگەری زۆری ڕوودانی کارەسات یان ڕووداوی زیانبەخش دێت و کاریگەریی نەرێنی لەسەر ژیانی ڕۆژانە دەبێت. ئەم هۆشدارییە زیاتر بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەردەکرێت بۆ ئامادەباشی و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست تاوەکو زیانەکان کەم بکرێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 7 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
41 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






