
ڕادەستیکردنی داهاتی ناوخۆ
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی ئامادەکردووە، ماوەتەوە سەر ئەوەی ئاگاداکردنەوە بۆ لقی هەولێری بانکی ناوەندیی بنێرێت و داهاتەکە وەک ئەوەی لەگەڵ بەغدا لەسەری ڕێککەوتوون ڕادەستی بەغدای بکات.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، جگە لە ناردنی 230 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، هەرێمی کوردستانە پابەند دەبێت بە ڕادەستکردنی 120 ملیار داهاتی ناوخۆ وەک داهاتی نانەوتی بۆ مانگەکانی پێنج و شەش، دواتر دەبێت حکومەتی فیدراڵی مووچەی مووچەخۆران خەرج بکات.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت: "ڕێککارەکان بەتەواوەتی جێبەجێکراون و بڕی 120 ملیار دینار لە وەک داهاتی نانەوتی مانگی پێنج ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا."
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی سێشەممە 22-07-205 وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان، بڕی 120 ملیار دیناری بۆ مانگی ئایاری ساڵی 2025 بە شێوەی کاش خستووەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆژی یەکشەممە لیژنەیەکی وەزارەتی دارایی و ئابووری تەرازووی پێداچوونەوەی مانگەکانی (5 و 6)ـی ڕادەستکرد و پرۆسەی وردبینیان بۆیان کرا.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
سیروان بارزانی: کێشەی کۆڕەک تیلیکۆم نزیکبووەتەوە لە چارەسەرکردن
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئێران پلان بۆ کوشتنی باڵیۆزێکی ئیسرائیل دادەڕێژێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماڵپەڕی هێزێکی سەر بە یەکێتی هاک دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا یاسایەک بۆ گەڕاندنەوەی هەزاران چەکداری پەکەکە ئامادە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






