
لیستی مووچە و گوژمەیەک لە دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی هەموو ئامادەکارییەکی بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج تەواوکردووە، چاوەڕێی گەیشتنی بڕیاری خەرجکردنە بە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی، بۆ ئەوەی خشتە بڵاوبکاتەوە و دەست بە دابەشکردنی مووچە بکات.
وێنە گەورەکە: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیار دیناری وەک داهاتی نانەوتی بۆ مانگی پێنج ڕادەستی بەغدا کرد، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقیش بڕیاری خەرجکردنی مووچەی دەرکرد، ماوەتەوە سەر ئەوەی ئاگاداکردنەوەی خەرجکردنی پارەکە بگاتە لقی هەولێری بانکی ناوەندی.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج ئامادەیە، هەر کات ئاگادارکردنەوەی خەرجکردنی پارەمان پێبگات ڕاستەوخۆ خشتەکە ڕادەگەیەنین.
گوتیشی، "خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی پێنج هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو دەبێتە و لەماوە سێ بۆ پێنج ڕۆژ سەرجەم مووچەخۆران مووچەکەیان وەردەگرن."
زانیاریی زیاتر: ئەو سەرچاوەی وەزارەتی دارایی جەختی لەوەکردەوە، کە لە ڕۆژانی پشووش دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش






