دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و پرۆژەی ڕووناکی بڕیاری دا
- بزنس
- 28 تەممووز

دیمەنی دانیشتنی دادگای فیدراڵی
ئاڤا نیوز
دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لەبارەی دوو سکاڵا لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا و دەڵێت، لە پسپۆڕی مندا نییە. هاوکات سکاڵای نەوەی نوێی دژی پرۆژەی ڕووناکی ڕەت کردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بەگوێرەی خشتەی کارەکانی، ئەمڕۆ دادبینی بۆ چەند دۆسییەیەک کرد، لەنێویاندا سێ دۆسیە پەیوەندیان بە هەرێمی کوردستانەوە هەبوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دادگا دادبینی بۆ دوو سکاڵای هاوشێوە کرد کە لەلایەن چەند هاووڵاتییەکەوە دژی سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی حکومەتی فیدراڵی تۆمارکرابوون. داواکاریی سەرەکی لەم دوو سکاڵایەدا بریتی بوو لە پابەندکردنی بەغدا بە ناردنی مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان و شایستە داراییەکانی دیکەی هەرێم مانگانە لەکاتی خۆیدا، هاوکات جەخت لەسەر پێویستی جیاکردنەوەی پرسی مووچە لە ناکۆکی و ڕێککەوتنە سیاسییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرابووەوە. لەو بارەیەوە دادگا بڕیاریدا کە ئەو بابەتە لە پسپۆریی ئەودا نییە.
لەلایەکی دیکەوە: سکاڵایەکی دیکە کە لەلایەن سروە عەبدولواحید، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران، دژی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران تۆمار کرابوو، کە داواکرابوو بڕیاری حکومەت بۆ جێبەجێکردنی "پرۆژەی ڕووناکی" هەڵبوەشێنێتەوە. لەوبارەیەوە دادگا داواکەی ڕەتکردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 24 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
58 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






