
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
چاوەڕوان دەکرێت لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بخرێتە بەر باس.
لە پەیامنێرەوە: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا دەڵێت: بڕیارە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان باس بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ئەو کارنامەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕۆژی دووشەممە دەست ئاڤا کەوتبوو و تیایدا هاتبوو کە لە کۆبوونەوەی سێشەممەی ئەنجوومەنەکە بابەتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان باس ناکرێت، بەڵام چاوەڕان دەکرێت لە پەراوێزی کۆبوونەوەکە گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.
زانیاریی زیاتر: ئاڤا زانیویەتی لیژنەکانی نەوت و داهاتی ناوخۆ و بودجە و بەبانکیکردنی مووچە، تاوەکو ئێستا ڕاپۆرتیان ئامادە نەکردووە، چاوەڕان دەکرێت هەر ئەمڕۆ وەزیرە کوردەکان لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی و وەزیری دارایی عێراق کۆببنەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست ئاڤا کەوتووە، هەر لە کۆبوونەوەکەدا لەسەر دوای فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، گفتوگۆ لەبارەی کاری لیژنە هاوبەشەکەی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 33 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






