دیمەنی سەوزایی لەشاری هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئاگاداری هه‌موو ئه‌و نووسینگه ئه‌ندازیارییه ڕاوێژكارییانه ده‌كاتەوە، تاوەکو له پێشبڕكێی دیزاینكردنی پرۆپۆزه‌ڵی پاركی "گراند" به‌شدار بن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاندووە، گراند پاركێكی ئیكۆلۆژی و كولتووری له شاری هه‌ولێر دروست ده‌كرێت كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندیی سرووشت و كولتووری هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێشبڕكێی دیزاینكردنی پڕۆژه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و نووسینگه ئه‌ندازیارییه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بانگهێشت ده‌كرێن تا 20ـی ئابی 2025 ده‌توانن سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پرۆگرام و مه‌رجه‌كانی به‌شداربوون و خه‌ڵاتی دارایی‌ش ده‌به‌خشرێته سێ براوه‌ی هه‌ڵبژێردراوی یه‌كه‌م.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزارلە ڕاگەیێنراوەکەیدا، بانگهێشتی هه‌موو ئه‌و نووسینگه ئه‌ندازیارییه ڕاوێژكارییانه ده‌كات كه ئاره‌زوومه‌ندن له پێشبڕكێی دیزاینكردنی پرۆپۆزه‌ڵی پاركێكی نوێ له شاری هه‌ولێر.
زانیاریی زیاتر: ئامانجی ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه ستراتیژییه، دروستكردنی پاركێكی ئیكۆلۆژی و به‌رچاوه كه وه‌ك شوێنێكی به‌رده‌وام و كولتووری و ئیكۆلۆژی خزمه‌ت ده‌كات، دیدگای ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی سرووشت و كولتووری هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئه‌و نووسینگه ئه‌ندازیارییه ڕاوێژكارییه‌ی ئاره‌زوومه‌نده له‌م پێشبڕكێیه‌دا به‌شداری بكات، پێویسته پێش ڕێکكه‌وتی 20-8-2025 سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌خشه‌دانانی ئاوه‌دانی له كاتی ده‌وامی فه‌رمیدا بكات، له‌نێوان كاتژمێر (8:30ی به‌یانی تاكو 2:00ی دوای نیوه‌ڕۆ)، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پرۆگرام و ڕێنماییه‌كانی به‌شداربوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 23 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
57 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






