
گرافیکی پرسی مووچە
ئاڤا نیوز
بڕیارە شاندی چاودێری دارایی و وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق لەسەر پرسی مووچە و شایستەی دارایی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و بابەتەکە یەکلایی بکەنەوە.
وێنە گەورەکە: شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کردووە، پێکهاتوون لە بەڕێوەبەری گشتیی ژمێریاری وەزارەتی دارایی و ئابووری، بەڕێوەبەری گشتی باجەکان، بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان، سێ کەس لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری دارایی هەرێم، دوو ئەندامی تیمی هەژماری من، ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ چاودێری دارایی عێراق کۆبوونەوە و ئەمڕۆش لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆدەبنەوە.
زانیاریی پەیامنێر: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا ڕایگەیاند: کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممە، شاندی هەرێمی کوردستان کە لە دیوانی چاودێری دارایی عێراق ئەنجامدرا، لەسەر داهاتی نانەوتی و ڕاپۆرتی میزان موراجەعە بوو، چوار تا پێنج کاتژمێری خایاندووە و بە باشی بەڕێوەچووە.
پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا وتیشی؛ شاندەکەی هەرێم 50%ـی کارەکانی تەواو کردووە، بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە بچنە بینای وەزارەتی دارایی عێراق و لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی کۆببنەوە، لەسەر بابەتی ناردنی مووچە گفتوگۆ بکەن و یەکلایی بکەنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: هێشتا کاتی کۆبوونەوەی شاندەکەی هەرێم و تەیف سامی دیار نییە، هەروەها کاتی گەڕانەوەی شاندەکەش بۆ هەرێم دیار نییە، بەڵکو پەیوەستە بە نووسینەوەی ئەو ڕاپۆرتانەی لە هەردوو لا داواکراوە، دەبێت بۆ کۆبوونەوەی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئامادەی بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 22 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
56 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش






